سێ وڵات کۆنسولخانەکانیان لە تورکیا داخست

ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵندا کونسوڵخانەکانیان لە تورکیا داخست. کەنەداش هۆشداری دایە هاووڵاتیانی.

ئەڵمانیا، بەریتانیا و هۆڵندا بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانیان کۆنسوڵخانەکانیان لە ئیستەنبوڵ داخست.

کەندەداش بە هێمای بەپەلە پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی لە تورکیا و ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە هۆی هەڕەشەی هێرش و خۆپیشاندانی چاوەڕێکراو لەو وڵاتە، لە تورکیا زۆر وریا بن".

هـ . ب