تادێت ئەمریکا لە بازرگانیدا زیاتر پاشەکشێ دەکات

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، ئاستی بۆشایی بازرگانی یاخود جیاوازی نێوان هەناردە و هاوردەی کاڵا لە مانگی نیساندا زیادی کردووە.

وەزارەتی بازرگانی روونیکردووەتەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و ماددەی خامدا دابەزینی ئاستی بازرگانی زیادی کردووە و لەو دوو بوارەدا هاوردەکردن زیاتر بووە لە هەناردەکردنیان.

بە گوێرەی ئەو بەراوردکارییەی لە لایەن ماڵپەڕی بریفینگەوە بڵاوکراوەتەوە، جیاوازی ئاستی هەناردە و خزمەتگوزاری بە گوێرەی مانگی رابردوو لەسەدا ٢٣ زیاتر بووە و گەیشتووە ٧٤.٦ ملیار، بەڵام ئەوەش کەمترە لەو رێژەیەی پێشبینی دەکرا.

هەناردەی کاڵا لە مانگی نیساندا بە رێژەی ٣.٦ دابەزیوە.

بەهۆی کاریگەری پیشەسازی ئۆتۆمبێل، ماددەی خام و بەتایبەتی کانزاکان و ماددەی کیمیایی، هەناردەی کەلوپەل لەسەدا ١.٥ زیاتر بووە.

جیاوازی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ١٧.٣ ملیار یۆرۆیە و واتە هاوردەی کاڵا لەو یەکێتییەوە زیاتر لە هەناردەی کاڵا و ئەو جیاوازە لە بازرگانی لەگەڵ سێ وڵاتی ئەڵمانیا، ئیرلەندا و ئیتاڵیا زیاترە.

هـ . ب