'تەمورەی رۆژهەڵاتی، شاکرۆی باکوری'

شەونشینی کوردانی لە ست. گالێن کۆکردەوە. هونەرمەندان لە رۆژهەڵات و باکوری کوردستان بەشدارییان لە شەوئاهەنگەکەدا کرد و بە بە گۆرانییەکانیان کەسایەتیە بە ناوبانگەکانی مێژووی کوردستانیان یادکردەوە.

کوردانی دانیشتووی ست گالێنی سویسرا چالاکییەکی شەونشینیان سازکرد. گۆرانی هونەرمەندانی رۆژهەڵات و باکوری کوردستان وترانەوە و بەم جۆرە یادی کەسایەتیە گرنگەکانی کورد کرایەوە.

ئامنجی شەوئاهەنگ و شەونشینیەکە ئەوەبوو کە کولتوری کورد بۆ نەوەی تازە بگوازرێتەوە. لەبەردەم پۆستەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالن و بەدەم گفتوگۆی کولتوریەوە لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوای کوردستان گۆرانی وتران، خاوەنی گۆرانیەکان یادیان کرایەوە. یەک لەو کەسایەتیانەش شاکرۆی دەنگبێژ بوو.

چیرۆکی زەنبیل فرۆش

یەک لە بەرهەمە سەرەکیەکانی وێژەی کورد چیرۆکی زەنبیل فرۆشە کە لە لایەن کەسایەتی گرنگی کورد فەقێ تەیرانەوە لە سەدەی ١٦ ئافرێندراوە و لە سەدەی ١٨ لەلایەن مورادخانی بازیدیوە نوسراوەتەوە و لە ناو وێژەی کوردیدا پارێزراوە. لەو بەرهەمەدا کولتوری شارستانی کوردان بە شێوەیەکی بەرچاو نیشان دەدرێت. چیرۆکەکە لەلایەن هونەرمەندان فورات و نەورۆزەوە گێڕدرایەوە.

تەمورەی کوردیی رۆژهەڵاتی: ئەرشیڤی ئێمە بەردەوام دەوڵەمەند و پڕە

هونەرمەند جەلالیش چیرۆکەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی گێڕایەوە. سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی تەمورە بۆ کوردانی رۆژهەڵآت و وتی، "ئاشیڤی گەلی کورد بەردەوام پڕ و دەوڵەمەندە. ئەم تەمورەیە بۆ کوردانی رۆژهەڵآت زۆر گرنگە. هەم نوێنەرایەتی هونەری کوردان دەکات هەم نوێنەرایەتی مێژووەکەیان. بەر لە وتنی هەر گۆرانیەک دەبێت ماچ بکرێت".

یەک لەو چیرۆکانەی لە بەرنامەکەدا گێڕدرایەوە، ژیانی مەریەم خان بوو کە وەک یەکەم ژنە دەنگبێژ ناوی دەهێدرێت. ئەوەخرایەڕوو کە ژنانی کورد لە دەنگبێژیدا چەندە سەرکەوتوون و چۆن خاوەندارییان لێکردووە.

لە کەسایەتیە زۆر گرنگەکانی دەنگبێژی عەڤداڵی زەینکێیە کەو وەک هۆمەرۆسی کوردان ناسراوە و بە مەقامەکانی بووەتە ئەفسانەیەک لە موزیکی کوردیدا. هونەرمەند فوراتیش بەم قسانە دەستی بە وتەکانی کرد و دواتریش گۆرانیە عەمرۆی شاکرۆی وت.

هـ . ب