تەندروستی جیهانی: لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا ١٢٩ هەزار کەس بەهۆی برسێتییەوە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لەوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ١٢٩ هەزار کەس لەبەر بەهۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە، مەترسی مردنیان لەسەرە.

بەرپرسی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکە لیسابێس ئالبێرت لە نایروبییەوە لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە قسەی کرد و وتی، لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا پەتا زۆر بوون و سەرنجی راکێشا بۆ سەر زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵانەی ناتوانن بە شێوەیەکی رێکوپێک خواردن بخۆن.

بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ٤٨ ملیۆن مرۆڤ لە ئاستێکی بەرزدا رووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراکن.

لەو ٤٨ ملیۆن کەسە شەش ملیۆنیان لە دۆخی ئەوەدان کە بەپەلە هاوکاریان پێبگات، هەروەها ١٢٩ هەزار کەسیان دۆخیان لەو پەڕی خراپیدایە و مەترسی مردنیان لەسەرە.

بە گوێرەی وتەکانی لیسابێس ئاڵبێرت لەو ١٢٩ هەزار کەسە ٣٣ هەزار کەسیان لە سودانی باشور و ٩٦ هەزار کەسیان کە سۆماڵ دەژین.

ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربوونی پەتاکانرێگەی لەبەردەم نەبوونی ئاسایشی خۆراک کردووەتەوە.

هـ .ب