ئەڵمانیا بودجەی شەڕی زیاد کرد، دەیەوێت سیستمی بەرگری موشەکی بکڕێت

حکومەتی حەڵمانیا، بەهۆی شەڕی ئوکراینا، دەیەوێت سیستمی بەرگری موشەکی لە ئیسرائیل بکڕێت.

بەپێی رۆژنامەی بیڵد، حکومەتی ئەڵمانیا، تاوەکو ئێستا بڕیارێکی فەرمی نەداوە، بەڵام ئۆڵف سچولز سەرۆکوەزیری سۆسیال دیموکرات، دەیەوێت سیستمی بەرگری دژە موشەکی بکڕێت.

ئەندرێس سچوارز بەرپرسی بودجەی بەرگری لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی، " لەدژی هەڕەشەی روسیا، پێویستە خۆمان بپارێزین. بۆیەش بە زوترین کات پێویستیمان بە سیستمی بەرگری موشەکی هەیە."

سچوارز رایگەیاند کە سیستمی ' ئەرۆو ٣'ی ئیسرائیلی لەدژی موشەکی دوورهاوێژ چارەسەرێکی باشە.

رۆژنامەی بێڵد باسی ئەوەشی کرد کە سیستمە ئیسرائیلیەکە تێچووکەی ٢ ملیارر یۆرۆیە و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ دەتوانێت لە ٣ ناوەندی ئەڵمانیا دابنرێت. سیستمی بەرگری موشەکی، دەتوانێت، ڕۆمانیا، پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵتیکیش بپارێزێت.

سچوارز رایگەیاند کە سیستمە وڵاتانی دراوسێش بەهێز دەکات و وتی، " بەم شێوەیە دەتوانێت لە ئاسایشێ ئەوروپادا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت."

ف.ق