ئەڵمانیا دەیەوێت ٣٥ فڕۆکەی ئێف – ٣٥ بکڕێت

سوپای ئەڵمانیا دەیەوێت ٣٥ فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکی بکڕیت.

بەپێی میدیای ئەڵمانیا، سوپای ئەڵمانیا تاوتوێی کڕینی ٣٥ فڕۆکەی ئێف- ٣٥ی ئەمریکا بکڕێت و لە جێگەی فڕۆکەی تۆرنادۆ بەکاریان بهێنێت.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئەڵمانیاوە بۆ ئاژانسی فرانس پڕێس هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەڵمانیا بڕیاریداوە ١٥ فڕۆکەی یۆرۆفایتەریش لە یەکێتی ئەورۆپا بکڕێت.

چاوەڕێ دەکرێت، کۆمسیۆنی کاری پاراستنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نائاسایی کۆبێتەوە.

فڕۆکەی ئێف – ٣٥ بۆ هەڵگرتنی موشەکی ئەتۆمی ئەمریکی بە مەبەستی ئۆپەراسیۆنی چاوترساندنی ناتۆ بەکاردەهێنرێت.

یۆرۆفایتەریش بۆ تێکدانی شەپۆلی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەکاردەهێنرێت.

ف.ق