ئەمریكا بۆ زیندوكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی داوا لەروسیا و ئێران دەكات بڕیاری خۆیان بدەن
ئەمریكا رۆژی هەینی داوای لە ئێران و روسیا كردووە تا بڕیاری خۆیان لەمەڕ زیندووكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) بدەن.
ئەمریكا رۆژی هەینی داوای لە ئێران و روسیا كردووە تا بڕیاری خۆیان لەمەڕ زیندووكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) بدەن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند؛ پێوێستیە هەندێک بڕیار لەلایەن ئێران و روسیاوە بدرێن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە: "ئێمە جارێكی تر لەو بڕوایەداین، كە دەتوانین بۆ رێككەوتنی بەرجام بگەڕێینەوە، ئەگەر بڕیاری پێویست لەلایەن ئێران و روسیاوە بدرێن".
هاوكات سەبارەت بە داواكاری روسیا لەمەڕ بەدەربوونی گەماروەكان لەسەری دەڵێت: "گەمارۆ تازەكانی سەر روسیا بەگشتی هیچ پەیوەندیەكی بە بەرجامەوە نییە و نابێت هیچ كاریگەرییەك لەسەر دانۆستانەكانی بەرجام دابنێت".
نید پرایس جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كاتێكی زۆر كەم بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی بەرجام لەبەردەستدایە.
ژ.ت