ئەمریکا هاوکاری سەربازی دەبەخشێتە ئۆکرانیا

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکرانیا دەکەن.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمێر زیلینسکی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی (جی ٧) لە هیرۆشیما لە ژاپۆن، بایدن ڕایگەیاند، پاکێجی ئەمجارە تەقەمەنی و پارچەی تۆپهاوێژ و زرێ‌پۆش دەگرێتەخۆ، دووپاتی کردەوە، واشنتۆن هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو بەهێزکردنی سوپا و بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا دژی هێزەکانی ڕوسیا.

پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بایدن دەیەوێت پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات بەبڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە میانی لوتکەی (جی ٧) لە هیرۆشیما.

ف.ق