ئەمریکا و کۆریای باشور هاوشێوەسازی 'شەڕی ئەتۆمی"ییان نمایش کرد

ئەمریکا وکۆریای باشور لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشدا هاوشێوەسازی 'شەڕی ئەتۆمی'یان نمایش کرد.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی واشنتن و سیئولدا هاتووە "کاتێک مرۆڤ سەیری سیاسەتی ئەتۆمی شەڕانگێزانەی کۆریای باکور و بەرەوپێشچوونەکانی توانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەکات، دەبینرێت کە لە سیناریۆی هاوشێوەسازیدا سەرنج لەسەر ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییە لەلایەن کۆریای باکورەوە".

هەردوو دەوڵەتەکە رایانگەیاندووە کە ئەوان ئامادەن وەڵامی هەڕەشە 'ئەتۆمی' کۆریای باکور بدەنەوە.

شاندێک کە فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی هەردوو وڵات تیایدا ئامادەبوون رۆژی چوارشەممە ئە هاوشێوەسازییەیان لە پێنتاگۆن پێشکەشیان کرد، هەمان رۆژ سەربازانی ئەمریکا، کۆریای باشور و ژاپۆن لە دەریای ژاپۆن لە مانۆڕێکدا راهێنیان لەسەر ئەنجامدا.

ساڵی رابردوو کۆریای باکور خۆی وەک دەوڵەتی ئەتۆمی راگەیاندبوو. بەو هۆیەشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هاوکارییە سەربازییەکانیان لەگەڵ کۆریای باشور چڕ کردبووەوە.

کۆریای باکورکۆمەڵێک موشەکی بالستی تاقیکردووەتەوە و لە ٢٦ کانونی یەکەمدا ٥ درۆنی خۆی رەوانەی سەر سنوورەکانی کۆریای باشورکردبوو. بەو هۆیەشەوە کۆریای باشور فڕۆکە جەنگیەکانی خۆی رەوانەی سەر سنوور کردبوو.

هـ . ب