یۆنان ٣٥ کیلۆمەتری دیکە لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا بە تێلی دڕکاوی دەگرێت

حکومەتی یۆنان دەیەوێت ٣٥ کیلۆمەتری تر لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا تێلی دڕکاوی بکات بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن بە قاچاخ بپەڕنەوە بۆ یۆنان.

حکومەتی یۆنان دەیەوێت ٣٥ کیلۆمەتری تر لە سنووری خۆی لەگەڵ تورکیا تێلی دڕکاوی بکات بۆ ئەوەی کۆچبەران نەتوانن بە قاچاخ بپەڕنەوە بۆ یۆنان.

یۆنان ڕێڕەوێکی سەرەکیی پەڕینەوەی پەنابەرانە بۆ وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا. حکومەتی ئەسینا بڕیاری دا سنورەکەی لەگەڵ تورکیا بە تێلی دڕکاوی پۆڵاین دابخات تاوەکو کەس نەتوانێت بە قاچاخ بپەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

تاکیس تیۆدۆریکاکۆس وەزیری پاراستنی هاوڵاتیان لە یۆنان بە ڕادیۆی سکای وت، بەم زووانە بە درێژایی ڕووباری مێریچ و بە درێژایی ٣٥ کیلۆمەتری تر دەست دەکەن بە کارکردن بۆ دانانی تێلی دڕکاوی لەسەر سنوورەکەیان.

پلانی دانانی تێلی دڕکاوی بە درێژایی ١٤٠ کیلۆمەتر لەسەر سنوور

بەڕێوەبەریی ئەسینا ڕایگەیاند، ئەو ڕێوشوێنە ئەمنیانەی ئێستا کەمن و بڕیاریان داوە بە درێژایی ١٤٠ سنووری خۆیان لەگەڵ تورکیا بە تێلی دڕکاوی بگرن. ئەوەشی وت، ساڵی ڕابردوو ٣٧ کیلۆمەتر و نیوی سنوورەکەیان بە تێلی دڕکاوی داخستووە.

بەپێی یەکەی ئاسایشی سنووری یۆنان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٥٦ هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە هاتون و هەوڵیانداوە لە ڕووباری مێریچ-ەوە بپەڕنەوە، بەڵام رێگرییان لێکراوە.

ژ.ت