ئەرتەشی ئۆكرانیا: لەسەرەتای هێرشی روسیا بۆ سەرمان ١٥ هەزار لەهێزە سەربازیەكانی روسیامان كۆشتووە
بەرپرسانی ئەرتەشی ئۆكرانیا دەڵێن، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەمان، ١٥ هەزار هێزی سەربازی روسیامان كۆشتووە.
بەرپرسانی ئەرتەشی ئۆكرانیا دەڵێن، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەمان، ١٥ هەزار هێزی سەربازی روسیامان كۆشتووە.
وەزارەتی پاراستنی ئۆكرانیا رایگەیاندووە، ئەرتەشی ئۆكرانیا، فەوجێكی هێزە ئاسمانیەكانی روسیایان بەتەواوەتی لەناو بردووە و ئەوەشیان راگەیاندووە؛ كە ئەم فەۆجە ئاسمانیە لەهێرشەكانی سەر شاری كەێیڤ دا بەشدار بوونە.
اولها ئاستفانیشینا، جێگری سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا روسیای تاوانبار بەكۆمەڵكۆژی و هێرشی سەر ئۆكرانیا كرد. و لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا راشیگەیاندووە؛ روسیا تاوانی مرۆڤی لەئۆكرانیا پێكدێنێت و پووتین و تاقەمەكەشی تاوانباری شەڕن.
ف.ق