ئەو شوێنەى بووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان؛ کوڕەژارۆ

تەنها "مەکاب (پێڵاو) و سەبری گەریلا" دەتوانێت لە کوڕەژارۆ ئیدارە بکات. ئەو گەریلایانەی لەوێ دەمێننەوە ئیرادەیەکی پۆڵایینیان هەیە، دڵێکیان هەیە، کە جیهان لە ئامێز دەگرێت.

ئەم وتارە کاتێک نوسراو، کە گەریلایەک قسەی دەکرد. لەبەردەم شکۆی گۆڕەپانی کوڕەژارۆدا وتیان، بە شێوەی خۆڕسک هەڵدەقوڵێن و دەجوڵێن، ئەم وتارە لەو کاتەدا نووسراو. لەو کاتەدا تاکە داواکاریەک، کە بە دڵمدا تێپەڕ دەبوو ئەمە بوو، "با تەم و مژەکە بکرێتەوە، ئەو کاتە خۆر هەڵدێت، گەریلا لەسەر کوڕەژارۆ دەردەکەوێت".

گەریلایەک باسی لەوە کرد، چۆن بەبێ هەڤاڵەکانیان شەڕێکی گەورە دەکەن و چۆن بەرخۆدانی و بەرەنگاری دەکەن. گەریلای دەڤریم کاتێک قسەى دەکرد، من لە ساڵی ١٩٩٧ی کوڕەژارۆم بیرکەوتەوە. هێرشەکەی دەوڵەتی تورکم بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی چەکوش" بیر کەوتەوە، کە ٢ هەلیکۆپتەری تێدا خرایەخوارەوە و نزیکەی ٢٠٠ سەرباز کوژران و ٣٣٨ سەربازیش برینداربوون. من لەو کاتەدا تەمەنم چوار ساڵ بوو. من لە گەریلایم دەزانی و نە لە شەڕیشم دەزانی. نە فاشیزمیشم دەناسی و نە مرۆڤیش، چوار ساڵ بووم، لە نا شوێنێکی دوور لە هەموو شتێک. چوار گەریلا لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی تورک لە کوڕەژارۆ، کە بە خیانەتی پەدەکە لەوێدا جێگیرکرابوون، دەستیان بە جموجوڵ کردبوو.

لەوانەیە لە تەمەنی چوار ساڵیدا کە باسی ئەمەتان بۆ دەکەم بڕوا نەکەن، بەڵام کاتێک مرۆڤ لە چیاکاندا داهێنان و ئافرێنەری و  بەرخۆدانی گەریلا دەبینی، ئەو کاتە بە دڵنیاییەوە بڕوام پێدەکەن. ئەوەتا جارێکی تر کوڕەژارۆ، دیسان سوپایەکی داگیرکەر، دیسان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، لە بای شەرەف بێبەشکرا، ئەوەتا دیسان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە بە تەواوی خۆیان نوێکردووەتەوە، ئافرێنەرانەتر بوون و داهێنانیان زیاتر کردووە، ئەوەتا دیسانەوە بەرخۆدانی کوڕەژارۆ.

کوڕەژارۆ بەرزترین شاخی زاپە، کە ئێستا هەموو کەسێک لەبارەیەوە شتێک دەنووسێت و باسێکی لەسەر دەکات، گەریلا لەو ناوچە بەرفراوانەدا خۆی جێگیر کردووە. شەڕڤانانی ئازادی پێی دەڵێن کوڕەژارۆ، بەڵام بە 'کوڕی ژارۆ' دەناسرێت. گەریلاکان بە هەلومەرجی ژیانیان و بە هەستەکانیانەوە چوونە ناو هەموو چیاکان و تیایدا جێگیربوون. ناوێکی تریشی 'شاخی لینک'ە. لە باشوورەوە شارۆچکەکانی دێرلۆک و شیلادزێ و سوری، لە باکورەوە شاخی شۆڕش، لە بەرامبەردا ئەشکەوتی برینداران، لە ڕۆژهەڵاتەوە  ناوچەی بارزان و لە ڕۆژئاواوە شاخی بەهار و ڕووباری زێ هەیە. چیاکە لە ڕووی ستراتیجیەوە زۆر گرنگە. چیایەکی ڕووتەن و بەردەڵانە، کە لە هەندێک ناوچەیدا ئاو زۆر کەمە. بە وتەی گەریلا، گەریلایەتی هەم لێرە قورسە و هەم پێویستیشی بە بەرخۆدانێکی  بەهێز هەیە.

تەنها "مەکاب (پێڵاو) و سەبری گەریلا" دەتوانێت لە کوڕەژارۆ ئیدارە بکات. ئەو گەریلایانەی کە لەوێ دەمێننەوە ئیرادەیەکی پۆڵایینیان هەیە، دڵێکیان هەیە، کە جیهان لە ئامێز دەگرێت. دەتوانین بڵێن، لە لوتکەى ئەم شاخەشدا هیچ درەختێکی تیادا نییە. بەفر  دەتوێنرێتەوە و بەو شێوەیە ئاو دابین دەکرێت. کەواتە تەنها گەریلاکانی ئەوێ دەزانن تامی چایی ئەوێ چۆنە. مزگین ڕۆناهی، کە لەگەڵ ڕومەت کۆبانێ لە کوڕەژارۆ شەهید بوو، وتی: گەریلا وەک ئاسک وایە، سەرباز بە چی و چۆن دەزانێت بە ئێرەدا بڕوات".

کوڕەژارۆ ڕێک شوێنی شەڕە، بوو بە گۆڕەپانی بەرخۆدان. مزگین ڕۆناهی، مزگین بۆتان، ناڤدار مازی، ڕێدوور کوبانێ، ڕومەت  کوبانێی لە ئامێز گرتووە. کوڕەژارۆ بەرگری و بەرەنگاری دەکات. لە دژی ئەو داگیرکەرانە، کە بۆمب بە سەر بەرد و خاکەکەیدا دەبارێنن بەرەنگاری و بەرهەڵستی دەکات. هەر پەنجەیەک دەبێتە هاوار، هەر گۆرانییەک دەبێتە ڕاپەڕین، هەر چالاکییەکیش دەبێتە سەرکەوتن.

ژ.ت