ئیدارەی بایدن فڕۆشتنی فڕۆکەی اف-٣٥ی بە ئیمارات ڕاگرت

ئیدارەکەی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری دۆناڵد ترامپ، گرێبەستی فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (اف-٣٥)ی بە ئیمارات ڕاگرت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری فڕۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە. ڕاگەیەنرا کە ئیدارەی نویی ئەمریکا لەم ماوەدا لێکۆڵینەوە لە گرێبەستە سەربازییەکاندا دەکات.

ئیدارەی جۆ بایدن لە چوارچێوەی بڕیارە نوێیەکانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فرۆشتنی چەکی بۆ ماوەیەکی کاتی بە ئیمارات و سعودیە ڕاگرت.

ئیدارەی بایدن ئەوەی خستەروو کە ڕاوەستاندنی گرێبەستە سەربازییەکان کارێکی ڕووتینی ئیداریە کە لێکۆڵینەوە بکرێت لە چۆنیەتی گرێبەستەکاندا بە پێی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.

سناتۆری دیموکراتەکان لە مانگی کانووندا نەیانتوانیبوو ڕێگری بکەن لە فڕۆشتنی فڕۆکەی (اف-٣٥) و دڕۆن بە ئیمارات. ئەو بریارە لە لایەن ترامپەوە دەرکرابوو. ترامپ بە مەرجی ئاشت بوونەوە لە گەل ئیسرائیل گرێبەستی فڕۆکەی اف-٣٥ی واژۆ کردبوو.

ک-ش