زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر لە گەڕی دووەمدا سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرن

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە تورکیا ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت. دەنگدەران لە نێوان سەردەستەی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو یەکێکیان هەڵدەبژێرن.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە بۆ ماوەی ٥ ساڵ وڵاتەکە بەڕێوەدەبات ٦٠ ملیۆن و ٧٦٩ هەزار و ٢٦٨ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. ٤٧ هەزار و ٥٢٣ دەنگدەر کە لە ماوەی گەڕی یەکەم و دووەمدا بوونەتە ١٨ ساڵ بەو ژمارەیە زیاد بوون.

دەنگدەر بە پسوڵەیەک و یەک پاکەتی دەنگدانەوە دەنگ دەدات. دەنگدان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت. دواتریش تا کاتژمێر ٢١ قەدەغەکانی هەڵبژاردن کاریان پێدەکرێت. ئەگەر دەستەی باڵای هەڵبژاردن بە پێویستی بزانێت قەدەغەی میدیایی سەر هەڵبژاردن ئەگەری هەیە ئەو قەدەغەیە بەر لە کاتژمێرێک هەڵبگیرێن.

دەنگدەران دەتوانن تەنیا لەو سندووقانەی لە گەڕی یەکەمدا دەنگیان داوە سەرلەنوێ دەنگ بدەنەوە. بۆ دەنگدانیش پێویستە دەنگدەر ناسنامە یاخود بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە وێنە و ژمارەی ناسنامەی بەسەرەوەبێت، پێبێت.

دەنگدان لە ١٩١هەزار و ٨٨٤ سندوق لە تەواوی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

هـ . ب