زیلنسكی داوا لەدنیا دەكات لەدژی شەڕ ناڕەزایەتی نیشان بدەن
بەگوێرەی دوایین سەرچاوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە ٣.٥ ملیۆن كەس لەسەرەتای هێرشی روسیا بۆ ئۆكرانیا، ئۆكرانیایان جێهێشتووە.
بەگوێرەی دوایین سەرچاوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە ٣.٥ ملیۆن كەس لەسەرەتای هێرشی روسیا بۆ ئۆكرانیا، ئۆكرانیایان جێهێشتووە.
ڤلودیمیر زیلنسكی؛ سهرۆكی ئۆكرانیا شەوی رابردوو، لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا، داوای لەخەڵك كرد لەسەر ئاستی دنیا لەبەرامبەر بەهێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی ناڕەزایەتی نیشان بدەن.
زیلنسكی لەپەیامەكەیدا كە بەزمانی ئینگلیزی قسە دەكات، داوا دەكات، بەدروشمگەلێك بۆ پاراستنی وڵاتەكەی و پاراستنی ئازادی و ژیان ناڕەزایەتی نیشان بدەن.
سهرۆكی ئۆكرانیا، داوای لەخەڵكی دنیا دەكات، "بێنە گۆڕەپانەكانەوە، بێنە سەر شەقامەكان، خۆتان نیشان بەن و دەنگتان هەڵبڕن".
زیلنسكی راشیگەیاند؛ ئۆكرانیا لەسێ دانیشتنی داهاتووی برۆكسل پێگەیەكی بەهێزتری دەبێت و جەختی لەسەر یەكگرتوویی بۆ پاراستنی كەسانی مەدەنی كرد.
هـ . ب