زیندوكردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانێكی ئەتۆمی و روسیایەكی دەوڵەمەند دروست دەكات

دراڵ عیسا نوێنەری كۆماریخوازان لە كۆنگرەی ئەمریكا و ئەندامی سەرەكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: "رێككەوتنی ئەتۆمیی نوێ لەگەڵ ئێران، حكومەتی ئەو وڵاتە دەكاتە حكومەتێكی ئەتۆمی و ....

دراڵ عیسا نوێنەری كۆماریخوازان لە كۆنگرەی ئەمریكا و ئەندامی سەرەكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: "رێككەوتنی ئەتۆمیی نوێ لەگەڵ ئێران، حكومەتی ئەو وڵاتە دەكاتە حكومەتێكی ئەتۆمی و روسیاش كە بڕیارە لەپەرەسەندنی پیشەسازی ئەتۆمی ئێران وەبەرهێنان بكات، دەوڵەمەندتر دەكات.

بەگوێرەی زانیاریەكانی واشینگتن فری بیكن، رۆژی سێ شەممە ٢٢ی ئادار، دوابەدوای ئەوەی كە عیسا و ژمارەیەك لەهاوكارانی كۆماریخوازی لەكۆتایەكانی هەفتەی رابردوو لەكۆبوونەوەیەكی داخراودا بۆ ئەندامانی "كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران" لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمیی نوێ لەگەڵ ئێران رێكخرابوو، ناڕەزایەتیەكانی خۆیان لەمەڕ ئەم رێككەوتن نیشاندا.

بەگوێرەی فری بیكن، هەم كۆماریخوازەكان و هەمیش دیموكراتەكان لەكۆبوونەوەكەدا بەشداریان كردوە و راشیانگەیاندووە؛ كە ئەم رێككەوتنە نوێیە هیچ سنورێكی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروست نەكردووە و لەهەمانكاتیشدا ئەو گەمارۆوانەی رێگەی لەروسیا دەگرێت، هەڵدەگیردرێن و روسیای پێ دەوڵەمەندتر دەبێت.

عیسا راشیگەیاندووە؛ ئاشكرایە كە دەوڵەتی بایدن دەیەوێت ئەو گەمارۆانەی كە روسیا لەبۆنیادنانی ژێرخانی ئەتۆمی چالاكن هەڵگرێت، ئەمەش خۆی لەخۆیدا خەڵاتێك بۆ روسیا.

بەگوێرەی قسەكانی عیسا: "بایدن دەیەوێت بەتیرێک دوو ئامانج بپێكێت و كارێكی ناوازە بكات، لەلایەك هاوكاری ئێران بكات كە ببێتە وڵاتێكی ئەتۆمی و لەلایەكی ترەوە هاوكاری روسیا بكات كە بەو هاوكاریەی بە ئێران، دەوڵەمەندتر ببێت و لەمەشدا هیچ بەگۆمان نیم".

ئەم ئەندامەی كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەكۆتاییشدا دەڵێت: "بەپێچەوانەی ئەوەی دەوڵەتەكەی بایدن باسی لەسەر رێككەوتنێكی باشتر و درێژمەوداتر و بەهێزتر دەدا، رێككەوتنی نوێ تەنانەت لەرێككەوتنی پێشووتر خراپترە. ئەمەش گەڕانەوەیەكە لەبەرامبەر بەبەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران بۆ دواوەوەیە".

ژ.ت