ئۆجالان: گۆشەگیری ئیمڕالی دژی دەستووری بنەڕەتیە

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای ئەوە دێت، دەوڵەت ڕێز لە دەستووری بنەڕەتی خۆی ناگرێت.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دوای هەشت ساڵ بۆیەکەمجار لە ٢ی مانگی ئایاردا و دواجاریش ٧ی ئاب لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆبووەوە. عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپە گۆشەگیری ئیمڕالی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، گۆشەگیری بە واتای نەمانی یاسا لە تورکیا دێت.

ئۆجالان وتی، "کاتێک پرسەکە بەڕێز ئۆجالان بێت، یاسا دەگۆڕێت و یاساکان جێبەجێناکرێن. دەوڵەت هەندێک جار بە بیانووی گۆشەگیری و هەندێک جاریش بە بیانووی بێواتا و پووچ مافی بەڕێز ئۆجالان پێشێل دەکات.

ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا ئەوان چاوەڕێی منەت و ڕەحمی دەوڵەت ناکەن، بەڵام پێویستە دەستووری بنەڕەتی کودەتای ١٩٨٢ جێبەجێبکرێت.

'بە گۆشەگیری دەیانەوێت پەیوەندی گەل و ئۆجالان بپچڕێنن'

ئۆجالان ڕایگەیاند، نابێت بە پێی کەسەکان یاسای تایبەت دەربکرێن. بەڕێز ئۆجالان کەسێکی ئاسایی نییە. نوێنەری گەلێکە، بەم گۆشەگیریە دەیانەوێت پەیوەندی و نوێنەرایەتیەک لەگەڵ گەل بپچڕێنرێت. بەڕێز ئۆجالان ڕێگەی گەلی کورد و ڕێگەی سیاسەت دەکاتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چوار پارچەی کوردستان خاوەن نرخێکی گەورەیە. دەوڵەت لە ڕێگەی گۆشەگیریەوە دەیەوێت پەیوەندی نێوان گەل و ئۆجالان نەهێڵێت.

'دەوڵەت ڕێز لە دەستووری بنەڕەتی خۆی ناگرێت'

ئۆجالان وتی، "بە مانگرتن لە خواردن گۆشەگیری شکێنرا. گۆشەگیری لە ئیمڕالی بە واتای تەنگەتاو بوونی دەوڵەت دێت. دەوڵەت ڕێز لە یاساکانی ناگرێت. چەند مانگێک لەمەوبەر عەبدولحەمید گول وەزیری داد وتبووی، هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان نییە. بەڵام دەبینرێت یاساکانیان پێشێل دەکەن."

عومەر ئۆجالان وتیشێ، "هێرشی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر رؤژئاوای کوردستانیش لە سالێادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا. ئەمە ڕێکەوت نییە و پێویستە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت."

"ئیرادەی ٦ ملیۆن کەس لەناو ئاگر دەرهێنراوە'

ئۆجالان باسی لە دەستبەسەرداگرتنی ٢٠ شارەوانی هەدەپەی کرد و وتی، "لە ڕێگەی قەیومەوە سیاسەتی کورد لەناوناچێت. ئەمە پرسی ئیرادە و باوەڕیە. هەدەپە ٦ ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، ئەو ٦ ملیۆن دەنگە لەناو ئاگر دەرهێنراون. هێزی ئێمە گەلە. پێویستە ئەم تێکۆشانە لە هەموو جێگەیەک بەڕێوەی ببەین."

ف.ق