بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی یەکەم-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتەکان ئەگەر لەگەڵ گەلی کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە، ئەو کاتە هێرشی قڕکردن کۆتایی دێت و هەنگاو بەرەو دیموکراسی دەنرێت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا، شیکردنەوەی بۆ گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەشەکانی تری کوردستان کرد و ناڕەزایی بەرامبەر گەماروی سەر مەخمور پیشاندا. بایک ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پەیوەندی بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە و وتی، "لەبەرئەوەی هیرشی قڕکردن لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، گۆشەگیری بەردەوامە. لەهەمان کاتدا زوڵمی سەر گەلانی تورکیا زیاتر دەبێت. ئەگەر لە کوردستان قڕکردن، زوڵم، نادادپەروەری زیاد ببێت هەمان شت لە تورکیا لەدژی هێزە دیموکراتەکانیش ئەنجامدەدرێت. لەبەرئەوە پێویستە گەلانی تورکیا و هیزە دیموکراتەکان بەیەکەوە لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە.

بایک ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال کرد و وتی، "ئەوانەی هاوکاری تورکیا دەکەن، هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکەن. لەبەرئەوە پێویستە گەلی ئێزدیمان لەناو خۆیاندا ئەو کەسانە قبوڵ نەکەن. پێویستە حساب لەو کەسانە بپرسن کە هاوکاری تورکیا دەکەن. هەم دەڵێم 'ئێمە کوردین و بۆ کوردستان تێدەکۆشین' بەڵام کەس دەنگی لێنایەت. ئەوەش شەرمێکی زۆر گەورەیە. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت. کێ لەبەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان بێدەنگ بێت، پێویستە گەلەکەمان لەدژیان هەڵوێست وەربرگرێت.

٢٢ ساڵە گۆشەگیریەکی قورس و ڕەها لەسەر ئاستی ئەشکەنجە بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پەیڕەودەکرێت. ساڵی ڕابردوو تەڤگەرەکەتان، گەلی کوردستان و دۆستەکانی کورد لەدژی ئەو دۆخە چالاکی گەورەیان ئەنجامدا. مرۆڤ دەتوانیت بڵێت، تا ئاستێک دیواری فاشیزمی کون کرد. بەڵام جارێکیتر گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان قوڕس کرا. لەسەر ئەو دۆخە ڕای ئێوە چییە؟

گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ وابەستەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەبەرئەوەی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست شەڕێکی گەورە هەیە. دەزانرێت بە دەستپێکردنی شەڕەکە پیلانگیری نێودەولەتی لەبەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەبرا. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە پێی بەرژەوەندیەکانی ڕێوشوێن وەرگرت. لەبەرئەوەی سیستمی کاپیتالیست دەیەوێت بە پێی بەرژەوەندی و ئارمانجەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکخستن بکات و لە جیهان دەسەڵاتی خۆی جێگیر بکات. بۆ ئەوەش هیچ ئیرادەیەکی سیاسی قبوڵ ناکات. ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەیەکی گەورەی سیاسیە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت. لەبەرامبەر سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ئاستەنگیەکی گەورەی دروست کرد. بۆ ئەوەش پیلانگێری نیودەوڵەتیان دەستپێکرد. ریوشوێنیان وەرگرت بۆ ئەوەی هیچ ئیرادەیەکی تر لە دەرەوەی خۆیان دروست نەبێت و بەرژەوەندیەکانیان بەدەست بهێنن. ئێستا ئەو شەڕە هێشتا بەردەوامە. بەو هۆیەوە گۆشەگیری سەر ڕیبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەگەر تەئکید لەسەر بەردەوامی گۆشەگیری دەکەنەوە و هیچ کەس لە دژی ناوەستێتەوە، پەیوەندی بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە. دەزانرێت پار لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ تیکۆشانێک ئەنجامدرا. ئەو تێکۆشانە زۆر ئەنجامی لەگەڵ خۆی هێنا. واتە دەسەلاتی ئەردۆغان و باخچەلیی هەژاند. زۆر تەنگەتاو بوون. بۆیە ناچار بوون پارێزەران بنێرنە لای ڕێبەر ئاپۆ. بۆیە پارێزەرەکانیان نارد. ئەگەر ئەو تیکؤشانە ئەنجامنەدرایا و تەنگەتاو نەبوونایا، ڕێگەیان بە پارێزەران نەدەدا. تێکۆشانەکە ئەنجامێکی گەورەی لەگەڵ خۆی هێنا. نە تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو هیزە دیموکراتەکانی تورکیا. واتە ئەو هێزانەش بینیان پەیوەندی گۆشەگیری و دیموکراسی بەیەکەوە هەیە. ئەگەر لە تورکیا، تورکیایەکی دیموکرات پێشبکەوێت، پێویستە گۆشەگیری سەر ڕیبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت. ئەوە ئەنجامی تێکۆشانەکە بوو و هەموو کەسێک ئەوەی بینی.

بۆیە لە تورکیا ئەو هێزانەی لەدژی فاشیزم بۆ دیموکراسی و ئازادی کار دەکەن ڕایانگەیاند تا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگیرێت، تێکۆشانی دیموکراسی لە تورکیا بەرەو پێشەوە ناچێت. واتە گۆشەگیری و دیموکراسی وابەستەی یەکترین. ئەوە ئەنجامێکی زۆر گەورەبوون. بۆیە لەدژی گۆشەگیری وەستانەوە، بەرەوپێشەوەبردنی دیموکراسیە. بۆیە ئەو گۆشەگیریەکی سەر ڕێبەر ئاپۆم بە تەنها بۆ کورد گرنگ نییە، بۆ هێزە دیموکراتەکان هەموویان گرنگە. ئەگەر لە تورکیا فاشیزم تێکبشکێت، ڕێگاکەی بە کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت، هۆکارەکەی ئەوەیە لەبەرامبەر گەلی کورد قڕکردن ئەنجامدەدریت.  بۆیە گۆشەگیریەکە قۆرس دەکرێت. نە تەنها بە گۆشگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی قڕکردن لە سەر کورد بەڕێوەدەبەن، لە هەمان کاتدا لە تورکیاش زوڵم لە گەلانی تورکیا دەکەن. ئەگەر لە کوردستان، قڕکردن زوڵم و نادادپەروەری لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدەدرێت، واتە لەدژی هەموو گەلانی تورکیا و هیزە دیموکراتەکانە و پێویستە هەموو لایەنەکان لەگەڵ گەلی کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە. ئەگەر لەدژی گۆشەگیری بە بەهیزی بووستنەوە، ئەو کاتە سیاسەتی قڕکردن و فاشیزم لە تورکیا کۆتایی دێت. تورکیا بەرەو دیموکراسی دەڕوات. نە تەنها کوردانی باکووری بەڵکو هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و کوردانی بەشەکانی تریش پێویستە لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی گەلی کوردە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەموو کوردێکە. لەسەر مرۆڤایەتیە، واتە کەس ناتوانیت بلێت، گۆشەگیری بەتەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ یان کوردانی باکوور یان پەکەکەیە. پێویستە هەر بەشێک بکەوێتە زیندان، خاوەندارێتی لێبکرێت. بۆ ئەوەش پێویستە لە بەشەکان تریش هەموو کوردێک لەدژی گۆشەگیری بووەستێتەوە. لە ئەوروپا، ڕۆژئاوا و باشوور هەندێک کەس لەدژی دەوەستنەوە، بەڵام هێزەکانی باشوور تا ئێستا هیچ لێدوانێکیشیان نەداوە. ئەوە بۆ کورد شەرمە. پێویستە کورد بەو شەرمە نەژی. پێویستە گەلی کورد لە هەموو بەشەکان لە ئەوروپا لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە. گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنرێت. ئەو سیاسەتە لە کوردستان دەشکێت. ئەو کاتە کورد دەتوانیت بگاتە ئامانجەکانی. ئێستا ١٥ی شوبات نزیک دەبێتەوە. بۆیە پێویستە هەموو کوردێک چ لە باکوور، چ لە بەشەکانی و لە دەرەوەی وڵات. ئەوانەی دیموکراسیان دەوێت. پێویستە هەموو کەسێک بەیەکەوە لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە. چالاکی بەهێز ئەنجام بدەن. واتە بە تەنها بۆ ١٥ شوبات نەبێت. پێویستە لە ئێستاوە دەست بە چالاکیەکان بکرێت و هەنگاو بنرێت.

لە ئێستادا هەنگاوی گەریلای جەنگی گەورە لە حەفتانین تا سەرهەد بەڕێوەدەچێت و گەریلا لە چوار وەرزی ساڵ لەدژی داگیرکەری شەڕ و تێکۆشان دەکات. لەمدوایانە چالاکی گەورەیان ئەنجامدا. ئێوە چالاکای گەریلا و بەریخۆدانی گەریلا چۆن دەبینن؟

لە ١٢ی ئەیلولدا لە تورکیا کودەتایەک دروست بوو. کودەتاکە دەیویست لە تورکیا سیستمێک دروست بکات. بەڵام گەریلا لەدژی وەستایەوە. تێکۆشانی کرد. ڕێگای گرت. نەیهێڵا ١٢ی ئەیلول بگاتە ئامانجەکانی. دوای ئەوە لەناو گەلیشدا سەرهەڵدانی بەرەوە پێشەوەبرد. ئەوەش گەریلای تێر کرد. تێکۆشانی گەریلا و سەرهەڵدان نەیهیشت ١٢ی ئەیلول ئامانجەکانی جێبەجێ بکات. پووجەڵ بوونەوە. ئاستەنگیەک دروست بوو کە ئاکەپە و مەهەپە لە ٢٠١٥ کودەتایەکێ وەک ١٢ی ئەیلول کرا. ئەو کودەتایەی کە کەردیان لە کودەتای ١٢ ئەیلول قوڵتر و گەورەترە. ئەو شتانەی کە لە کودەتای ١٢ی ئەیلول ویستیان ئەنجامیبدەن نیوەچڵ مایەوە. لەبەرئەوەی گەریلا و گەلی کورد نەیهێشت. ئاکەپە و مەهەپە دەیانویست بە تەواوی جێبەجێی بکەن. لەدژی ئەوە گەریلا بە قاڕەمانێتی وەستایەوە. هەروەک چۆن لە ١٢ی ئەیلول راوەستایەوە، لەدژی کودەتای ٢٠١٥ بە قاڕەمانی ڕاوەستا. گەلەکەشمان ڕاوەستا و تا ئێستاش ڕادەوەستێت.  لەبەرئەوە ئامانجەکانی ئەردۆگان و باخچەلی کە ویستیان سیستمێکی تورکی ئیسلام دروست بکەن، گەریلا و گەلەکەمان ڕێگرییان لێکرد. ئەوەش پووچەڵبوویەوە. بۆیە ئەوەندە هێرشی لەبەرامبەر گەریلا، ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و دەزگاکانی ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی سیستمەکەیان جێگیر بکەن. گەریلاش لەدژی دەوەستێتەوە و ڕێگا نادات سیستمەکەیان جێگیر بکەن و ئەوانیش هێرشی فراوان ئەنجام دەدەن. گەریلا بە تێکۆشانی نەیهێشت سیستمەکەیان دروست ببێت. لەبەرئوەش ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی سیستمەکەیان دروست بکەن، زیاتر هێرش دەکەن. زیاتر شەڕ فراوان دەکەن هەم لە تورکیا و هەم لە دەرەوەی تورکیا. بەلام تێکۆشانی گەریلا شەڕی دەوڵەتی لە تورکیا و دەرەوەدا ئاستەنگ کرد. هەوڵیاندا بە شەڕەکانیان شۆڤینیزم بەهێز بکەن و نەژادپەرستی بەرەو پێشەوە ببەن و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن. بەڵام گەریلا ڕێگەی بەوان نەدا. لە ناوخۆ و دەرەوەدا ڕێگریان لێکرد. ئێستا لە تورکیا کێشەی قوڕس هەیە، لە تورکیا دەسەلات ڕووخاوە، لە دەروەش بە تەنیا ماوەتەوە، ئەنجامەکەشی بەرخۆدانی گەریلایە. گەریلا نە تەنها لە هاویندا، بەهار و زستان و پاییزیش تێدەکۆشێت و چالاکی ئەنجامدەدات. دەوڵەتی تورک سیاسەتەکانی لە کەسایەتی کورد لەدژی هەموو گەلان دەکات. لە ئیستا بەدواوە گەریلا بەرخۆدانی خۆی بەردەوامی پیدەدات، ڕێگا نادات ئەردۆغان و باخچەلی سیستمەکەیان جێگیر بکەن.

پوتین و ئەردۆغان کۆبوونەوە، دواتر ئەردۆغان و جێفری کۆبوونەوە، هەواڵگریی سوریا و میتی تورکیا چاویان بەیەک کەوت. لە زۆر هەرێم هێرشی ئاسمانی ئەنجامدران. پەیوەندی نێوان هێرشە ئاسمانیەکان و چاوپێکەوتنە دیپلۆماسیەکان چۆن دەبینن؟

لە ئێستادا هەم ئەمریکا و هەم ڕووسیا لەگەڵ تورکیا دانوستان دەکەن. کۆبوونەوەکان لەدژی کورد لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدەن. بۆ ئامانجەکانیان بۆ بەرژەوەندیەکانیان کۆدەبنەوە. دوای هەموو کۆبوونەوەیەکی ئەمریکا و تورکیا یان ڕووسیا و تورکیا، یان هێرش ئەنجامدەدرێن یان داگیرکەری دروست دەبن. واتە دەردەکەوێت کاتێک ئەمریکا و رووسیا لەگەڵ تورکیا کۆدەبنەوە، لەدژی گەلی کورد رێکدەکەون. بۆیە پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش بزانێت. هیچ کاتێک ئەمریکا و ڕووسیا و تورکیا بۆ کورد بڕیارێکی باش ناکەن. هەموو کاتێک لەدژی کورد بڕیار دەدەن. پراکتیکیش دیارە. تورکیا و ڕووسیا ڕێکەوتن، تورکیا عەفرینی داگیرکرد، گەلی عەفرین کۆچبەر بوو، لە عەفرین زوڵم دەکرێت و دیموگرافی عەفرین دەگۆڕدرێت. دەیانەوێت لەوێ کورد نەهێڵن. کوردانی عەفرین هەرچەند لە عەفرین چوونە دەرەوە بەلام دوورنەکەوتنەوە. لە نزیک عەفرین خۆیان جێگیر کرد و ڕایانگەیان هیچ کاتێک واز لە عەفرین ناهێنن. بۆ عەفرین تێدەکۆشین. دیسانەوە دەگەرێینەوە سەر گوندەکانمان. دەگەرێنەوە سەر خاک و ماڵەکانمان. بۆیە پیرۆزبایی لە گەلی عەفرینمان دەکەم. پێویستە تا دەگەرێنەوە بۆ عەفرین و داگیرکەری تورک و چەتەکان کۆتاییان پێدێت، تێکۆشانەکەیان بەردەوامی پێبدەن.  هیچ کاتێک واز لە عەفرین نەهێنن. گەنجانی عەفرین چ لە شەهبا، لە تل ڕەفعەت، لە حەلەب لە کوێ بن پێویستە بۆ تێکۆشانی عەفرین بەشذاری لە ڕێکخستنەکانی عەفریندا بکەن و بۆ عەفرین تێبکۆشن. ئەم داواکاریە لە گەنجانی عەفرین دەکرێت. بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدانی عەفرین دەکەمەوە  و سەرم بەرامبەریان دادەنەوێنم. زۆر کەسی گەورە لە عەفرین شەهید بوون. بۆ تؤلەسەندنەوە پێویستە گەنجانی عەفرین چ کچ چ کوڕ و گەلی عەفرین بەردەوامی بە تیکۆشان بدەن و تێکۆشانەکەیان بەهێز بکەن و بۆ ئەوەی تورکی داگیرکەر و چەتەکان بچنە دەرەوە، پێویستە بەردەوامی بە تیکۆشان بدەن. ئەم داواکاریە لەوان دەکرێت، خۆی ئەوانیش هەموو ڕۆژێک دووبارەی دەکەنەوە. بەم بۆنەیەوە سڵاویان بۆ دەنیرم و پیرۆزباییان لیدەکەم. ئێستا چۆن تورکیا و ڕووسیا ڕێککەوتن، عەفرین داگیرکرا. ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن، تورکیا سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکرد، چەتەکانیان لەوێ جێگیر کرد. ئەوەی لە عەفرین کردیان لە ئێستادا لە گرێ سپی و سەریکانیش دەکەن. تورکیا و چەتەکانی دەیانەوێت ئەوێ لە کورد پاک بکەنەوە. بە تەمامی بیخەنە ژێر خزمەتی تورکیا، واتە نە تەنیا دوژمنایەتی کورد بەڵکو دوژمنایەتی هەموو گەلانی سوریا دەکەن. دەیانەوێت سوریا پارچە بکەن. هەر کە ئەو وڵاتانە کۆبوونەوە، دەبینرێت تورک هێرش دەکات و داگیرکاری ئەنجام دەدات. ئیستاش تورکیا و ڕووسیا کۆبوونەوە، جارێکیتر ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە. دواتر هەواڵگێری سوریا و تورکیا کۆبوونەوە و پێسویستە گەلەکەمان هوشیار بێت. واتە هیچ کاتێک گوێ بەو کۆبوونەوانە نەدات. هیچ کاتێک لە کۆبوونەوەکاندا شتێکی باش بۆ کورد دروست نابێت و ئەوەی کە پێشتر بینراوە جگە لە زیان بۆ کورد هیچ شتێکی تر نەبووە. ئەوان لەسەر ئەوە قسەدەکەن چۆن کورد لەناوبەرن و لاوازیان بکەن. لەبەرئەوە کە کۆبوونەوە لەنێوانیاندا ئەنجامدرا، پێویستە هوشیار بن. ڕێکخستنەکانیان بەهێز بکەن. پێویستە ئەوە لەناو خۆیاندا بەرەو پێشەوە بەرن کە لە هەموو دۆخێکدا لەدژی داگیرکاری بووەستنەوە. گوێ بەو کۆبوونەوانە نەدەن. ئەو کۆبوونەوانە هیچی باشی بۆ کورد تێدانییە. هەموو کاتێک شتی خراب لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن. بۆیە پێویستە گەلەکەمان بروای بە خۆی هەبێت، لەسەر هێزی خۆی تێکۆشانەکەی بەرەو پێشەوە ببات. لەگەڵ گەلان نیوانی بەهێز بکات و بە یەکەوە لەدژی داگیرکەری ڕاوەستن و داواکاریەکە ئەمەیە.

ف.ق