فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەند پاراستنی گەل دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پوووشپەڕ بەیاننامەیەکی بڵاو کردوە وتێیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییەکانیان ڕادەوەستێنن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە،" لەسەر ئەساسی بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێرچالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.
لە بەیاننامەکەی فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەدنی پارستنی گەلدا هاتووە:
"دۆزی کورد ، لە تورکیا وهەرێمەکە لە چاوەڕوانی چارەسەرییە. زۆرجار سەلمێنراوە کە کێشەکان بە شەڕ و توندوتیژی چارە سەربانێت. ڕێبەر ئاپۆ بەسالانە کە هەوڵی ئەوە دەدات کە لە ڕێگەییەکی دیموکراتیک وئاشتیانە وە چارەسەری دۆخەکە بکرێت و ئەو پرۆسەیە هەتاکوپێش کوشکەکان بەردەوام بوو. بەڵام ئەردۆغان کە دەیدیت ئەم هەنگاوانە تورکیا بەرەو دیموکراسی دەبات و دەسەلاتە دیکتاتۆرییەکەی دەخاتە مەتەرسییەوە ، هەموو دانوستاندنەکانی ڕاگرد و لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەمووز/٤ی گەلاوێژی ٢٠١٥ لەدژی تەڤگەری ئازادی شەڕی دەستپێکرد.
' تورکیا ئیتر بەڕێوە ناچێت'
هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەی ڕابردوودا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە. لەو شەڕەدا تێکۆشانی ئازادی لە سەر پێ ماوە و بەبەرخۆدانییەکی گەورە زەمینەی ناڕەزایەتی بەهێزتر کردووە. ڕژیمی فاشیست لەڕێگەی میدیاکانیەوە ڕاستییەکان دەشارێتەوە و لە بورای سەربازی، سیاسی و ئابوورییەوە ئیتر ناتوانێت تورکیا بەڕێوە ببات.
ئەردۆغان بۆ ئەوەی کە پێش لە لەناچوونی خۆیی بگرێت بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختی دا و ئامانجی ئەوەیە کە پرۆژەیەکی فاشیستی و دیکتارۆری دابمەزرێنێت.
زۆر ئاشکرایە کە گەلی زەحمەتکێشی وردستان و تورکیا وەڵامێکی تووند بدەنە ئەردۆغان. هەروەها دیارە کە ئەردۆغان دەست بداتە چەواشە کاریی و فرتوفێل بۆ ئەوەی کە ئەنجامەکان بگۆڕێت.
'٢٤ کاتژمێر چالاکی سەربازیی ڕادەوەستێت'
لەبەرانبەر ئەوی دا کە گەلەکەمان بتوانن ئیرادەی خۆیان دەربڕێن و پڕۆپاگەندەکانی ئەردۆغاب پووچەڵ بکەنەوە، لەسەر ئەساسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ ی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاکییە سەربازییەکانیان ڕابوەستێنن.
هێزەکانی ئێمە هەوڵ دەدەن لەو ماوەی هەڵبژاردنەدا خۆیان لە ناوجە مەدەنییەکان دووربخەنەوە و هیچ چالاکییەک ئەنجام نەدەن."
ک-ش