بە مووشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر سوریا

راگەیاندرا ئیسرائیل بە مووشەک هێرشى کردووەتە سەر لازقیە و حومس لە سوریا.

ئاژانسى هەواڵی فەرمیى سوریا (سانا) بڵاویکردووەتەوە، بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر دامەزراوە پیشەسازییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لەو مووشەکانە لەلایەن سیستمى بەرگریى ئاسمانیى سوریاوە کراونەتە ئامانج و چەندین مووشەکیان لە ئاسماندا تێکشکێنراون.

هەروەها ناوەندە میدیاییەکان بڵاویانکردووەتەوە لە هێرشەکاندا فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیش بەکارهێنراوە.

بەپێى زۆربەى سەرچاوەکان، هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

ر.م