بەرفین دەنیز فەرماندەی هەپەژە: پێویستە ژنان بڕوایان بەخۆیان هەبێت

بەرفین دەنیز فەرماندەی هەپەژە ڕایگەیاند، بڕیاریان وایە کە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، بەلووچ، ئێرانی و عەرەب بکەن و وتی،"بڕوامان وایە بەو سیستمەی کە لە کۆنگڕەکەماندا باسمان لەسەر کرد، ئەم ئیرادەیە لەناو ژناندا بەرەوپێشەوە دەبەین."

بەرفین دەنیز یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی کۆنگرەی کژار قسەی کرد کە لە ٢ – ٤ی نیسان ئەنجامدرا و ڕایگەیاند کە لە کۆنگرەکەدا ژمارەیەک ڕۆژەڤی گرنگ قسەیان لەسەرکراوە و ئەنجامی سەرکەوتوو بەدەستهێنراوە.

بەرفین دەنیز لەبارەی کۆنگرەی کژار وتی،"کۆنگرەی کژار کە لە ٢ی نیسان ئەنجامدرا، ئێمە سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین. لە کۆنگرەکەماندا باسی ڕۆژەڤی گرنگ کران. ڕۆژەڤی سەرەکی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕیبەر ئاپۆ بوو. بۆ ئەوەی سیستمی گۆشەگیری تێکبشکێنرێت ڕۆڵ و ئەرکی ئێمە چییە، پێویستە تێکۆشانێکی چۆن بەڕێوەببرێت، ئێمە لەسەر ئەم پرسانە گفتوگۆمان کرد. بۆ ئەوەی ئەنجامی کۆنگرەکە بۆ هەموو ژنانی جیهان ببێتە پێشەنگ، باسی ڕۆژەڤەکان کرا. لەبەرئەوەی سیستمی دەسەڵات بۆ ئەوەی بخاتە ژێر دەسەڵاتی و مافەکانی پێشێل بکات، سیستمی نەتەوە دەوڵەت بە چەندین شێوەیە فشار دروست دەکات. گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی تێکۆشانی کژار کرا.

بە تایبەتی کە ئەخلاقی کۆمەڵگا لەناوبراوە، بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژنان بە سیستمێکی نوێ بتوانن تێبکۆشن، قسە کرا. کاتێک سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین. دەبینین فشار و زۆردەستیەکی گەورە لەسەر ژنان هەیە. باسی پێشەنگایەتیەکی ڕاست بە پێی لۆژیکی ژن کرا. لە هەمانکاتدا هەموو کاتێک فشار لەسەر ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی ئێران هەیە و ناتوانن بە ئازادانە بجووڵێنەوە  و نوێنەرایەتی خۆیان بکەن. لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆی بەهێز ئەنجامدران. بە تایبەتی لەسەر چوارچێوەی هزر و فەلسەفەیەک کەلەسەر ئەو ڕێچکەیە دەروات. بە تایبەتی سیستم هەندێک شت بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. نمونە کاتێک ژنان رادەپەڕن دەچەوسێنرێنەوە، کاتێک ژنان دەچنە کۆڵانەکان و داوای مافەکانیان دەکەن، دەیانەوێت ئیرادەیان بشکێنن. بە تایبەت بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرزترین ئاستداتە و بۆ ئەوەی کژار پێشەنگایەتی ژنان نەکات، ڕێگری لێدەکرێت. بۆ ئەوەی ئێمە پیشەنگایەتی ژنانی کورد، بەلووچ، ئێرانی و عەرەب بکەین، پلانمان داڕشت. بڕوامان وایە ئەو سیستمەی کە لە کۆنگرەکەدا باسمان لێکرد دەتوانین لەناو ژناندا بەهێزیان بکەین. دەتوانین بڵێین ئێمە چاوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، ئێمە رەنجی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین. ئێمە ئامادەین پێشەنگایەتی بکەین. لە هەمانکاتدا ژنان لە کۆنگرەکەماندا دەتوانن، داوای مافی خۆسەری خۆیان بکەین و سیستمەکەیان پێکبهێنن. ژنان بڕوایان بە خۆیان هەیە. پێویستە ژنان خۆیان لە سیستمی دەسەڵات ڕزگار بکەن و روو لە ڕێگای راست بکەن."

یەکێتی گەلی کورد و یەکێتی ژنان

دەنیز باسی یەکێتی گەلی کورد و یەکێتی ژنان کرد و وتی،"یەکێک لە ڕۆژەڤی سەرەکیمان یەکێتی گەلی کورد و ژنان بوو و پێویستە ژنان هەستی پێبکەن. ئێمە داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە پێشەنگایەتی سیستمی یەکێتی ژنان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین یەکێتی ژنانی کورد دروست بکەین. یەکێتی گەلی کورد و یەکێتی ژنان نابێت لە یەکتری جیابکرێتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ چاوی ژنانی لە ڕووی ئازادی کردەوە و ڕووی ژنانی کردە ژیانێکی ئازاد. بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان ئازاد بکەین و ڕێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیری بهێنینە دەرەوە پێویستە تێکۆشانێکی بێوێنە بکەین. یەکێک لە ئەنجامی کۆنگرەکە ئەوەبوو کە ئێمە لە هەموو جێگایەک پێشەنگایەتی ئەم هێڵە بکەین و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانمان بەهێز بکەین."

شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دەنیز لەبارەی شەڕ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە شەڕ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە، وەک جەنگی سێیەمی جیهانی لەقەڵەمدەدرێت و وتی،"ئەم شەڕە کاریگەری لەسەر ژنان دادەنێت. بۆ ئەوەی شەڕەکە کۆتایی پێبهێنرێت وبە شێوەیەکی ئاشتیانە لە هەموو ڕوویەکەوە تێکۆشان بکرێت، بروام وایە ئەم سیستمەی کژار هیوایەکی گەورەیە. سیستمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لەژێر چەتری کژار بۆ ئەوەی یەکێتی ژنان دروست بکات و لەناو کۆمەڵگادا بڵاوببێتەوە، خاوەنداری لە ڕۆڵ و ئەرکی خۆی دەکات. بۆ ئەوەی سیستمی زایەندەپەرستی لەناوببردرێت، سیستمی وەکهەڤی بە بناغە وەربگیرێت، شۆرش گەش بکرێت و پێشەنگایەتی ژنان بەهێزبکرێت، ئەنجامی گرنگ بەدەستهێنرا."

بەرفین دەنیز فەرماندەی هەپەژە ئەوەی خستەڕوو، کۆنگرەکەیان بۆ ژنان بووەتە مۆڕال و جۆش و خڕۆش و وتی،" ئێمە دەتوانین بڵێین کە کۆنگرەکەمان بۆ هەموومان بووەتە مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆش و ئێمە براوامان وایە نە تەنها بۆ ئێمە، بۆ هەموو ژنانی کورد  و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆش. لەبەرئەوەی کە هزر و فەلسەفەی کە ئێمە لەسەری بەڕێوەدەچین، هیوای گەلان و ژنانە. ئێمە جارێکیتر ئەم کۆنگرە سەرکەوتووە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنان پیرۆز دەکەین."

ف.ق