بەڤیدیۆ.. شەڕی گەریلاكانی كوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر لە برادۆست

دوێنێ لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سوپاى تورکی داگیرکەر شەڕ لە چیاكانی ھەرێمی برادۆست روویدا.

ئەمڕۆ بەشێک لە ڤیدیۆى ئەو شەڕە گەیشتووەتە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) و بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان سوپاى تورکی داگیرکەر گورزێکى قورسیان لەسەر دەستى گەریلاکانى کوردستان پێگەیشتووە.

 

تاوەکو ئێستاش ناوە ناوە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

دوێنێ هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد.

هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانەدا هێزی گەریلاى ئازادی لە ناوچەى برادۆست لەگەڵ سوپاى تورکی داگیرکەڕ بەشەڕ هات. لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهار گورزی هێزەکانى گەریلا بۆ سەر سوپاى تورکی داگیرکەر زیادیکردووە.

ر.م