له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی ژنان (TŞYJ)دا هاتووه، تۆڵه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤان سارین ئاواز ده‌كه‌ینه‌وه و له ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌موو شه‌هیداندا ده‌بین.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«له ١٧ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی زاپ هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام دا. له‌م هێرشه‌دا گه‌ریلای MLKP/FESK سارین ئاواز له‌گه‌ڵ ٣ گه‌ریلای یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) شه‌هید بوون. هاوڕێ سارین ئاواز له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار و هه‌په‌گه (هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل) له‌پێناو پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی داگیركه‌ران هه‌تا دوایین هه‌ناسه له سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌ڕی كرد. هاوڕێ سارین له كوردستان له‌دایكبوو و دڕندایه‌تیی مێتینگه‌ری به چاوی خۆی بینی و له شاره‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش هه‌تا شاره‌كانی كوردستان له‌نێو ڕیزه‌كانی لاوان‌دا تێكۆشا و له كه‌مپینی بیاندنانه‌وه‌ی كۆبانێدا به‌شداری كرد.
له دوای كوشتنی ٣٣ لاو له سرووج، ڕووی له مه‌یدانه ئازاده‌كان كرد. دوای په‌روه‌رده به‌شداری كرد له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی ڕه‌قا. دوایین جاریش به‌شداری كرد له پاراستنی باشووری كوردستان. حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ی فاشیست له دوای عه‌فرین هێرش ده‌كاته سه‌ر باشووری كوردستان. ئه‌مڕۆ هه‌زاران شه‌ڕڤانی ئازادی له دژی فاشیزمی ئاكه‌په خۆڕاده‌گرن.
هه‌تا گه‌لانی كوردستان ئازاد نه‌بن، گه‌لانی توركیا ئازاد نابن. هه‌تا كرێكارانی توركیا نه‌بینن كه دۆزی ئه‌وان و كوردستان یه‌كه، هیچ كه‌سێك ئازاد نابێت.
به‌م هۆیه‌وه، داوا له هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست به‌تایبه‌تی ژنان ده‌كه‌ین كه تێكۆشانیان گه‌شتر بكه‌ن. له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ سارین ئاواز-دا چاوه‌ڕوانیی شه‌هیدان له ئێمه ئه‌وه‌یه. بونیادنانی ژیانێكی ئازاد ده‌بێته دیاری بۆ ئه‌وان.»
s.m