تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژن: لە هەموو جێگایەک تۆڵە دەکەینەوە

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژنی شەهید زەلال خەرزان لەدژی فاشیستەکان چالاکی ئەنجامدا و وتی، "لە هەموو جێگایەک تۆڵە دەکەینەوە."

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژنی شەهید زەلال خەرزان لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەر، سیخووڕ و نۆکەران' ٢ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاند و وێستگەیەکی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنیشیان تێکشکاند.

لە ڕاگەیەنراوی یەکینەکاندا هاتووە،"٢٧ی ئەیلول لە ئسپارتا بارهەڵگرێک و لە ٢٣ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئەیوبییەی ڕوحا ئۆتۆبوسێکی فاشیتەکان سووتێنراون. هەردوو ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی سووتاون.

١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٠٠ لەدژی وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی ڕێگای نێوان فارقین و بسملی ئامەد چالاکی ئەنجامدراوە و وێستگەکە بە تەواوی تێکشکێنراوە.

'تۆڵە دەکەینەوە'

ئێمەی ژن لەدژی هێرشەکانی دەوڵەت و دەستدرێژی و پەلامارەکان لە هەموو جێگایەک خۆمان دەپارێزین. حساب لە زوڵم دەپرسین. بە ڕوحی خۆبەڕێوەبەری لە هەموو گۆڕەپان و کۆڵانێک لە هەموو جێگایەک تۆڵە دەکەینەوە."

ز.ش