'جەنگی حەفتانین ترسی دڵی داگیرکەرانە'

ئەو گەریلایانەی کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، دەڵێن: " لە چالاکیەکانماندا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران. جەنگی حەفتانین قۆناغێکی نوێی سەرکەوتنی لەگەڵ خۆی هێنا. ئێمە داگیرکاری لەناودەبەین."

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ەوە دەستیان بە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین کردووە و بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. گەریلاکانی ئازادی ڕۆژانە چالاکی جۆر بە جۆر بەرامبەر داگیرکەری سوپای تورک و چەتەکانی ئەنجامدەدەن.

'خاکی حەفتانین بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەینە گۆڕستان'

گەریلایەکی هەپەگە کە بەشداری لە جەنگی حەفتانیندا کردووە بۆ گەریلا تی ڤی قسەی کرد و و وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناو خاکی کوردستان پەشیمان دەکەینەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو جێگایەکی کوردستان هێرش دەکاتە سەر گەریلا و گەلی کورد. بە تایبەتی لە باشووری کوردستان لە هەرێمی حەفتانین بە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو هێرش دەکات. ئێمەش گەریلاکانی حەفتانین دوژمنی داگیرکەر لە حەفتانین لەناو دەبەین. ئەوان لە هاتنیان پەشیمان دەکەینەوە.

'هەر بەردێکی حەفتانین لەدژی دوژمنی داگیرکەر دەکەینە سەنگەری شەڕ'

گەریلاکان ئاماژەیان بە تێکۆشانی چیاکان کرد و ڕایانگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینن و سوپای تورک بەرامبەر هێزی پاراستنی گەل لە ناو ترسێکی گەورەدایە. پێویستە دەوڵەتی داگیرکەر باش بزانێت. خاکی کوردستان دەبێتە گۆڕستان بۆ ئەوان. ئێمە بە شێوازێکی سەربەرز، بە تاکتیکی جۆر بە جۆر لەبەرامبەر دوژمنی داگیرکەر بەرخۆدان دەکەین. ڕێگە نادەین دوژمنی داگیرکەر لەسەر خاک و خوێنی شەهیدەکانمان بمێنێتەوە. ئەگەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاکەکەمان نەچێتە دەرەوە، ئێمە لەسەر خاکی کوردستان پەشیمانیان دەکەینەوە. هەر بەردێکی حەفتانین لەدژی دوژمنی داگیرکەر دەکەینە سەنگەری شەڕ. پێویستە گەلەکەشمان بڕاوی بەوە هەبێت کە گەریلاکانی ئازادی لە هەموو کاتێک بەهێزترن. بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرامبەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو شەڕ دەکەن. گەریلاکانی حەفتانین بەرامبەر دوژمنی دڕندە بە ڕوحێکی فیدایی و ئاپۆیی هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی دوژمن. لە ئەنجامدا دوژمن بە ترسێکی گەورەوە سەنگەرەکانیان چۆڵ دەکەن. ئێمە باش دەزانین دەوڵەتی تورک ئەوەندە بانگەشە بۆ سوپا داگیرکەرەکی دەکات، بەڵام ئەوە ڕاست نییە. داگیرکەران لە حەفتانین بە ناوی سوپای تورک شەڕ دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە بەرماوەی داعش و چەتەکانی ترن. پێویستە گەلەکەمان باوەر بە درۆکانی دەوڵەتی تورک نەکات. ئێمە ساڵی ٢٠٢٠ سوپای داگیرکەری لە حەفتانین و هەموو کوردستان دەردەکەین."

ف.ق