حەفتانین گورزێکی قوڕسە: ١٦ سەربازی تری سوپای تورک کوژران

هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی چالاکیەکانی ٣ رۆژی رابردوودا ١٦ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزا دراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە رایگەیێنراوەکە هەپەگەدا هاتووە:

"لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمی حەفتانین بەڕێوەی دەبات، خۆڕاگریە مێژوویەکەی هێزەکانی ئێمەش بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەند چالاکیەک بەرێوە چوون. زانیاری ورد لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛

١٠ی تەموز کاتژمێر ١٧:١٠ خولەک و ١١ی تەموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی شەهید جودی لە ناوچەی شەشدارا، لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ٢ سەربازی دوژمن سزا دران.

١١ی تەموز کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکەی سەربازی لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تەموز لە دۆڵی بەرازانی سەر بە ناوچەی خانتور لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە هەوڵیدا لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لێیاندان. بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، ١٣ سەربازی دوژمن سزا دران. لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان تا ئێستاش بەردەوامە. دواتر لەم بارەیەوە زانیاری بەرفراوانتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

٢٥ی حوزەیران سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سێگۆشەی نێوان ئەلباک-سارای-پایزاوای شاری وان، دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. ئەم ئۆپڕاسیۆنەش لە ٣٠ حوزەیراندا بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات."

ز.ش