ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران\٢٥ی جۆزه‌ردان برای په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی چه‌لتیك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ له باكووری كوردستان. ناوبراو له بنه‌ماڵه‌ی ئیزۆل ٤ كه‌سی كوشتن. حه‌قی و زۆزان-ی هاوژینی له‌گه‌ڵ مه‌رال و سه‌ردار ئیزۆل كۆمه‌ڵكوژ كران. ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه زانیاریی نوێ ئاشكرا بوو.
هاوڵاتییانی گونده‌كه ئاشكرایان كرد، به‌ر له‌وه‌ی خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی ئاكه‌په هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه، سه‌ربازانی تورك چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و به‌دوای چه‌كدا گه‌ڕاون. گوندنشینان ڕایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له گونده‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، جیهان ئیزۆل برای زولفه‌قار ئیزۆل-ی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گونده‌كه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌دا ٤ كه‌س كوژران.
دوای ئه‌وه‌ی جیهان ئیزۆل و گرووپه‌كه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه و ٤ كه‌سیان كوشتن، ٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به ناوه‌كانی محه‌مه‌د مه‌تین ئیزۆل و یوسف ڕۆژهات ئیزۆل له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگیر كران. پاشان له دادگه‌ی سیوه‌ره‌گ به تۆمه‌تی «هه‌وڵدان بۆ كوشتنی مرۆڤ» ئه‌و دوو كه‌سه زیندانی كران. هه‌روه‌ها ٢ موختاریش زیندانی كران.
s.m