دەوڵەتى تورک مامۆستا عایشە چەلیکى زیندانیکرد

مامۆستا عایشە چەلیک بەهۆی لێدوانێکى، کە رایگەیاندبوو "با منداڵان نە کوژرێن" دادگایى کرابوو و سزاى ساڵێک و ٣ مانگ زیندانى بەسەردا سەپێنرابوو، ئەمڕۆ رەوانەى زیندان کرا.

مامۆستا عایشە چەلیک بە تەلەفون بەشداریى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کردبوو و رایگەیاندبوو "با منداڵان نەکوژرێن" و بەهۆی ئەو لێدوانەیەوە لەلایەن داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکەوە سکاڵاى لە دژ تۆمارکرابوو و دواتر لە دادگایى کرابوو و لە دادگاشدا سزاى ساڵێک و ٣ مانگ زیندانیى بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێى هەواڵێکى رۆژنامەى جمهوریەت دواى تەواوبوونى وادەى تێهەڵچوونەوەى دۆزەکە، مامۆستا عایشە چەلیک سەردانى دادگاى ئامەدی کرد و لە دادگاى ئامەد دەستگیرکرا و بۆ بەسەر بردنى ماوەى ئەو سزا سەپێنراوە رەوانەى زیندان کرا.

مامۆستا عایشە چەلیک کچە تەمەن یەکساڵ و نیوەکەى بە ناوی دەران لەلاى دایکى دانا و خۆیشی رەوانەى زیندانکرا.

ر.م