هۆزان جانێ كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خه‌باتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران سه‌ردانی توركیای كردبوو، له ناوچه‌ی ئه‌نه‌ز-ی سه‌ر به شاری ئه‌دیرنه له لایه‌ن پۆلیسی ڕژێمی تورك ده‌ستگیركرابوو.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هۆزان جانێ كه هاوكات هاوڵاتیی ئه‌ڵمانیایه له سێیه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئه‌دیرنه به‌ڕێوه‌چوو. هونه‌رمه‌ند هۆزان جانێ له به‌ندیخانه‌ی ئیسته‌نبووڵه‌وه له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه كرد و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه دراوهتیهپاڵی.
هۆزان جانێ گوتی: «من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و نووسینانه‌وه نییه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه. من هونه‌رمه‌ندم و كاری هونه‌ری ده‌كه‌م.»
ده‌سته‌ی دادگه به بیانووی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیكردنی بۆ هونه‌رمه‌ند جانێ بڕیه‌وه.
s.m