سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا لە دژی قەیومەکان هەڵوێستیان نیشاندا

سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتێکان لە دژی ئەو قەیومانەی هێناویانەتە سەرشارەوانییەکانی هەدەپە هەڵوێستیان نیشاندا. نوێنەری حزبی چەپگەر میچێل براندت و IPPNW بۆ وەزیری دەرەوە نامەیان نارد و داوای ئەوەیان کرد کە فشاری سیاسی بخرێتە سەرڕژێمی ئەردۆغ

لە سەرداگیرکردنی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم بۆ سەر شارەوانێ گەورەکانی ئامەد، وان و مێردین لە ئەڵمانیا بە گشتی هەلوێست نیشاندرا و ئەو کردەوەیە شەرمەزارکردا. نوێنەری حزبی چەپگەر میچێل براندت نامەیەکی ئاراستەی وەزیری کارو باری دەرەوە کرد.

براندت لە نامەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد دانای قەیوم لە دژی خاڵی شارەوانی خۆجێی کۆنسەی ئەوروپایە کە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٣ ئیمزای کردبوو. براندت کە نوێنەری کارلس روهەی مەجلیسی فیدراڵە، لە نامەیەکدا بۆ ماس باسی لەوە کردبو کە کارلس روهی لەگەڵ ئەواندا پڕۆژەی شارەوانی ئیمزا کردوە و وتی، داوی ئەوەی شارەوانی نوێیەکان هەڵبژێردران، پڕۆژەکەیان سەر لە نوێ دەستپێکردەوە و لەگەڵ هاوشارەوانی بەدییە ئۆزگوچە پەیمان ئیمزا کرابوو.

سۆمەر: قەیوم کۆتا فرتوفێڵی دیکتاتۆریە

 حزبی چەپگەری ڕاگەینراوێکی بڵاوکردەوە لە لایەن پەرلەمانتارهێلین ئەڤریم سۆمەرخوێندرایەوە. سۆمەر وتی،"ڕژێم بۆ مانەوەی خۆی فشار دەخاتەسەر گەل، ئەو شتانەی بە هەڵبژاردن مسۆگەری نەژرد، بە سیاسەتی قەیوم ئەیەوێ وەریگرێ و ئەمەش فرتوفێڵی کۆتایی دکتاتۆریە. سەرەڕای ئەوانەش لە دژی ڕژێم فشارەکان بەهێزتردەبێ، بەرخۆدان بە یەک دەنگ هەنگاوێکی زۆر ڕاستە."

سۆمەر هەروەها وتیشی حکومەتی ئەڵمانیا چاوی خۆی لە دیکتاتۆری ئەردۆغان گرتووە و وتی، دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا پڕنسیبی دیموکراتی و مافی مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیای چەک چاوپۆشی لێ نەکات.

لەسەر ناوی کۆمەڵەی حزبی چەپگەر حەسەن سادەت سۆنمز ڕایگەیاند، وەرگرتنی شارەوانی لە کورد شەرمەزار دەکەم و بانگەوازی دەکەم کە سیاسەتەکانی ئەردۆغان پڕۆتستۆ بکەن.

IPPNW نامەی بۆ ماس نارد

کۆمەڵەی دکتۆرەکان کە پێش لە شەڕی نێونەتەوەیی ئەتۆمی دەگرن و بەرپرسیاری سۆسیال (IPPNW) قەیومی دەوڵەتی تورکیا لە سەرشارەوانی کورد بە توندی شەرمەزار کرد، بۆ ئەوەی شارەوانانی کورد بگەڕێنێتەوە سەر کاری خۆیان بۆ وەزیری ئەڵمانیا ماس نامەیان نارد و داوایان کرد حکومەتی ئەڵمانیا هەڵوێستی هەبێت.

ڕۆس: پێویستە ئەڵمانیا هەڵوێست نیشان بدات

هاوکاری سەرۆک مەجلیسی فیدڕاڵ جالودیا رۆس دانانی قەیوم لە سەر شارەوانییەکانی کوردستانی بە تووند شەرمەزار کرد و وتی،"بڕیاری قەیوم نیشانەیەکی ڕون و ئاشکرایە نمونەی کۆتایی دەوڵەتی دیموکراسی و ماف لە تورکیا چۆن بە ڕەنگێکی سیستەماتیک لەناودەبرێ".

ڕۆس هەروەها وتیشی تیرۆر بیانوویەکە لە تورکیا بۆ ئەوەی دیموکراسی نەمێنێ و زەخت لەسەر مرۆڤەکان بکرێت وەک سیاسەتێک پەیرەودەکرێت.

ڕوس سەبارەت بە بڕیاری قەیوم وتی،"ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەی لە هەرێمەکە کورد گەورە نەبێت دەستی پێکردوە و ئەم هەنگاوە پێشێلکردنی دیموکراسیە لە تورکیا."

ڕوس هەروەها وتیشی پێویستە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا بە شێوازێکی ئاشکرا لە دژی ئەردۆغان هەڵوێست نیشان بدەن.

ک-ش