سەفەربەری بۆ پاراستنی قەندیل دەستی پێکرد

گروپێک کە پێکهاتوون لە کچان و کوڕانی گەنج-ی باشووری کوردستان، لە پەیامێکدا ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی قەندیل.

ئەوە گروپە گەنجە داوایان لە گەنجانی هەر چواربەشی کوردستان کرد کە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان سەفەربەربن.

سوپای داگیرکەری تورکیا بە مەبەستی داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان کردوو، کە ئەم هێرشانە بەرەو ڕووی بەرخۆدانیی بێوێنەی گەریلا بووەتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش چین وتوێژەکانی باشووری کوردستان بە چالاکی جیاجیا ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر ئەو هێرشرە داگیرکەرانەی سوپای تورکیا دەربڕیوە و بێدەنگی حکومەتی هەڕێم و حکومەتی ناوەندی عێراق-یان لە ئاست ئەوهێرشە داگیرکارانە شەرمەزار کرد.

 لە ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردان گروپێک لە گەنجانی وڵاتپارێز خۆیان گەیاندە قەندیل و بەڕاگەیەنراوێک قەڵغانی زیندوویان لە بەرانبەرهێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر قەندیل ڕاگەیاند.

لە بەردەوامی هەڵوێستەکانی گەلی باشووری کوردستان بۆ پشتگیری کردن لە خاکی کوردستان، چالاکان و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان بانگەوازی سەفەربەری بۆ قەندیل ڕاگەیاند و داوایان لە گەل کرد کە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان سەفەربەر بن.

لەم چوارچێوەیەدا گروپێک لە گەنجانی باشووری کوردستان، خۆیان گەیاندە قەندیل و بە ڕاگەیەنراوێک ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان ڕاگەیاند.

لە پەیامە ویدیۆییەکەدا گەنجان هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا شەرمەزار دەکەن و  ڕایدەگەێنن کە ئامانجی سەرەکی ئەردۆگان داگیرکردنی باشووری کوردستانە و بوونی گەریلاکانی پەکەکەی کردووەتە بیانوو،

گەنجان داوا لە گەنجانی هەر چواربەشی کوردستان دەکەن کە لەهەمبەر داگیرکاری سوپای تورکیا بێدەنگ نەبن و بۆ پاراستنی خاکی کوردستان سەفەربەر بن.

ک-ش