شیرۆڤەی لایەنی سیاسی و ئایدۆلۆژی و مێژوویی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان لە ژمارەی ئەمجارەی «آلترناتیو» دا

ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی «آلترناتیو» ناوەندی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک بڵاو کرایەوە.

ژمارەی ٧٧ی گۆڤاری «آلترناتیو» کە ناوەندی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاکە بڵاو کرایەوە.

لە ژمارەی ئەمجارەی گۆڤارەکەدا بە تایبەت تیشک خراوەتە سەر بارۆدۆخی رۆژئاوای کوردستان و بەدواداچوون و شیرۆڤەی لایەنە سیاسی و ئایدۆلۆژی و مێژووی شەڕ لەو ناوچەیە. هەروها تایبەت کراوە بە نەخش و رۆڵی زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە لە دروستکردنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا.

 لە ژمارەی ئەمجارەی گۆڤاری «آلترناتیو» دا ئەم گۆتارانەی خوارەوە بڵاو کراونەتەوە:

- پرسی هێز و دەوڵەت لە پەیوەندی تورک و کورد دا/ شیرۆڤەکانی رێبەر ئاپۆ

- گۆتاری پژاک

- جه‌نگی رۆژئاوا، هه‌وێنی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌لانه/ ئامەد شاهۆ

- جەنگی رۆژئاوا، شەڕی نێوان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک/ ئازاد ماکۆ

- ٩ی ئۆکتۆبەر، بەردەوامی شەڕ و پلانگێری نئۆناسیۆنالیز و سۆسیالیزم لە رۆژئاوا/ ئەهوەن چیاکۆ

- گەلەکومەی پاکتاوی نەژادی کورد لە چوارچیوەی شەڕی رۆژئاوا دا/ مەدەد سەرحەد

- یەکێتی گەلان و ژماردنی دوا ساتەکانی فاشیزم/ رۆزەرین کەمانگەر

- پاکتاوی نەژادی و هەژمونی ڕەشی  ئابوری/ رامین گارا

ز.ش