عەشیرەتی زێباری پشتیوانی له‌ تێکۆشانی دژبه‌ داگیرکاری ده‌كات

ئەبوو عەلی بانی كه‌سایه‌تیی عەشیرەتی زێباری ڕایگه‌یاند، لە بەرانبەر داگیرکەران وەکوو کۆبانێ یه‌كده‌گرین و پشتیوانی له‌ تێکۆشانی دژبه‌ داگیرکاری دەکەین.

ئەبوو عەلی بانی كه‌سایه‌تیی عەشیرەتی زێباری کە له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سەدام حسێن-ەوە گونده‌كه‌یان پێ چۆڵ كراوه‌ ڕایگه‌یاند، لە بنەماڵەکەی ئەواندا چەندین پێشمەرگە هەن و خزمەتی یه‌كێتیی کورد دەکەن.

ناوبراو گوتی، «گوندەکەمان لە كاتی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێن-ەوە چۆڵ کرا. لە ساڵی ١٩٨٨ سەدام حسێن هەموو گوندەکانی بەخەڵک چۆڵ کرد. نەک تەنیا گوندەکانی عەشیرەتی زێباری، به‌ڵكوو هەموو گوندەکانیان به‌ گوندنشینان چۆڵ كرد. ئێمە پێشمه‌رگایه‌تیمان دەکرد، لە کودەتای ١٩٦٨دا چەندین شەهیدمان دا.»

«ده‌یانه‌وێت كوردان به‌گژیه‌كدا بكه‌ن»

ئەبوو عەلی بانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر یەکێتیی کورد و ڕایگه‌یاند، «دوژمنی کورد یەکە و هەرکەسێک بێتە نێو خاکی کوردستان به‌ یەکێتییه‌كی هاوشێوه‌ی کۆبانێ دەتوانرێت دەربكرێت. لە سەدام-ه‌وه‌ بگره‌ هەتا تورکیا، ئێران و سووریا هەموویان دوژمنایه‌تیی کورد ده‌كه‌ن. دوژمن ئێستا پێشمەرگە لەناو دەبات. پێشمەرگە زێبارییەکان ئاشتیخوازن. کورد پەشیمان نین كه‌ شه‌هیدیان داوه‌. دوژمن دەیەوێت کوردان به‌گژیه‌كدا بكات. بەڵام عەشیرەتی زێباری لە دژی ئەوەن کورد یەکتری بکوژن. دەبێت کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ببنە یەک، چونکە دوژمنه‌كانمان یەکن.»

«پشتگیری له‌ هێزە تێکۆشەرەکان دەکەین»

ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی عه‌شیره‌تیی زێباری گوتیشی، «ئێمە پشتگیری له‌و هێزە تێکۆشەرانە دەکەین کە لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن. چونکە دوژمن گوندەکانمان تاڵان دەکات. وەکچۆن کورد لە کاتی شەڕی کۆبانێدا بووە یەک، پێویستە ئێستاش ببنە یەک. ئەو کاتە دەستکەوتمان دەبێت. دەبێت فرمێسکی دایکی شەهیدان وشک ببن.»

s.m