قهڵغانانی زیندوو: نابێ كورد داگیركاری و براكوژی قبووڵ بكات
قهڵغانانی زیندوو ئاماژه به مه‌ترسیی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن و داوای یه‌كێتی له ته‌واوی هێزه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
قهڵغانانی زیندوو ئاماژه به مه‌ترسیی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن و داوای یه‌كێتی له ته‌واوی هێزه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان ٥ ڕۆژه به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی داگیركاری و پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، له قه‌ندیل ده‌ستیان به چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوو كردووه. ئه‌ندامانی رێكخراوی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز كه به‌شدارن له چالاكییه‌كه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان و باسیان له هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و ئه‌و بێده‌نگییه كرد كه له باشووری كوردستان هه‌یه.
هێدی سیپان گوتی، «ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌لی باشووری كوردستان ئه‌م زوڵمه قبووڵ نه‌كات. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به هه‌موو شتێكی دژبه گه‌لی كورد بدات. داگیركردنی برادۆست و خواكورك قبووڵ ناكرێت.»
هه‌روه‌ها بۆتان گه‌رمیان سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕژێمی تورك بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براكوژی و گوتی، «پێویسته كورد هه‌میشه له یه‌كێتیدا بێت و نه‌ته‌وه‌بوونی خۆی به بنه‌ما وه‌رگرێت. ده‌بێ گه‌نجانی كوردستان به‌م یه‌كگرتنه مه‌ترسیی داگیركاری و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی خاكی باشووری كوردستان ببینن. له‌م كاته‌دا با ببنه خاوه‌ن ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر. ئه‌مه ئه‌ركی ئێستایه بۆ ئێمه وه‌ك كورد و كوردستان.»
s.m