قەسەدە: دوای سێ ڕۆژ شەڕی سەخت گوندی سەجەلە ڕزگارکرا

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایاگەیاند کە شەڕڤانان توانیویانە دوای سێ ڕۆژ شەڕی سەخت ، گوندی شەجەلە لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئەوەی خستە ڕوو کە هێزەکانیان دوای سێ ڕۆژ شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی داعشدا ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوندی شەجەلە بەتەواوی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوە. گوندی شەجەنە سەر بە شارۆچکەی هەجین-ی دێرئەزۆرە

قەسەدە دەستنیشانی کرد کە لەم شەڕەدا ژمارەیەکی زۆرلە چەتەکانی داعش کوژراون و بڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنی چەتەکان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانان.

هەروەها قەسەدە ڕایگەیاند کە تیمی تایبەتی پۆچەڵکردنەوەی مین وتەقەمەنی خەریکی پاککردنەوەی گوندەکەن.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە قەسەدە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیری لەسەرناوی شەڕی لەناوبردنی تیرۆری بەئامانجی ئازادکردنی ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات لە ١١ی ئەیلوولەوە دەست پێکردووە.

ک-ش