لقی ئامه‌د-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆخی زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی ژماره ١ و ٢ی ئاسایشی باڵای خارپێت ئاماده كرد و له بینای كۆمه‌ڵه‌كه له‌ژێر ناوی «ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له به‌ندیخانه‌ی خارپێت» بۆ ڕای گشتی ئاشكرای كرد. سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌كه عه‌بدوڵا زه‌یتوون ڕایگه‌یاند: «له به‌ندیخانه‌كانیش زیندانییان ڕووبه‌ڕووی تووندوتیژیی وشكی سه‌رده‌ستانه ده‌بنه‌وه. زیندانییان به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ندیخانه ده‌كرێنه‌وه. هه‌م له كۆمه‌ڵگه داده‌بڕێنرێن و هه‌میش له به‌ندیخانه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. زیندانییه نه‌خۆشه‌كان به كه‌له‌پچه‌كراوی ته‌داوی ده‌كرێن و ناتوانن سوود له مافی ته‌داویكردن وه‌رگرن.»
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی تۆمار كراون
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی به‌ندیخانه‌كان-ی سه‌ر به لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ غوربه‌ت یوڤوز ڕاپۆرته‌كه‌ی بۆ مێدیاكان خوێندنه‌وه
«شانده‌كه‌مان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه زیندانییان ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ كراونه‌ته‌وه. له‌ژێر گۆشه‌گیری و دابڕاندندا به‌ند كراون. مافه‌كانیان له ڕووی ته‌ندرووستی، ڕاگه‌یاندن، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشێل ده‌كرێت. شانده‌كه‌مان گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زیندانییان به‌هۆی بیروڕای سیاسی‌یان مافه‌كانیان پێشێل كراوه و مافه قانوونییه‌كانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه. ئه‌و كتێبانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ش نه‌كراون و بڕیاری كۆكردنه‌وه‌یان نه‌دراوه، ناگه‌نه ده‌ستی زیندانییان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ندیخانه‌كه مافی ئازادیی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له زیندانییان سه‌ندووه‌ته‌وه، سزای دیسپلینی زیندانییان ده‌درێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.»
پێشێلكردنی مافه‌كان دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاساییش به‌رده‌وامه
یاڤوز سه‌رنجی خسته سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كان كه له لایه‌ن شانده‌كه‌یانه‌وه تۆمار كراوه و گوتی: «شانده‌كه‌مان ده‌ستنیشانی كرد كه پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ر له باری نائاسایی و دوای باری نائاساییش به‌رده‌وامه. هه‌م داواكاری گشتیی به‌ندیخانه هه‌میش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ندیخانه ڕێوشوێنیان نه‌گرتۆته‌به‌ر. پێشێلكارییه‌كان به پلان درێژه‌یان پێده‌درێت. ئه‌وانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن سزا نادرێن. ئێمه داوا له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی توركیا و وه‌زاره‌تی داد ده‌كه‌ین هه‌نگاو بنێن. نۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌م پێشنیازانه ده‌كه‌ین:
- به‌ر له هه‌موو شتێك داوا له ڕژێمی توركیا ده‌كه‌ین به گوێره‌ی سیاسه‌ت و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن.
- داوا ده‌كه‌ین كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كان كۆتایی به ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییان بێنن.
- پێویسته به‌په‌له گۆشه‌گیری و دابڕاندن له‌سه‌ر زیندانییان هه‌ڵبگیرێت و مه‌رجی ژیانی مرۆیی ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
- پێویسته مافی ته‌ندرووستیی زیندانییان دابین بكرێت و ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ته‌داویكردنی زیندانییه‌كان هه‌ڵگیرێت.
- پێویسته دادگه‌یی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ١ و ٢ بكرێت كه به‌شداربوون له تاوان دژی زیندانییان.
- بۆ ئه‌وه‌ی شانده سه‌ربه‌خۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بتوانن له به‌ندیخانه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه بكه‌ن، پێویسته حكوومه‌ت هه‌نگاو بنێت و ده‌رگه بۆ شانده‌كان بكاته‌وه. داوا له وه‌زاره‌تی داد ده‌كه‌ین ئه‌ركی قانوونی خۆی به گوێره‌ی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان جێبه‌جێ بكات.»
s.m