ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له ناوچه‌ی بارزان و سێرت ٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی گه‌ریلا قولهیهكیان له ناوچه‌ی قلا‌بان به‌ته‌واوی ڕووخاندووه و له ناوچه‌ی به‌ستا-ش گورزیان له یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه داوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له بارزان لایه‌نی كه‌م ٥ سه‌رباز كوژران
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٩ی ڕه‌زبه‌ر له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه وه‌هایه:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٦:٣٠ له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی بایراك چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. كاتژمێر ١٠:٣٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانی سه‌ر گردی خوه‌دێ-یان دا له هه‌مان ناوچه. له ئه‌نجامدا گورز له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥:٥٠ له ناوچه‌ی سیده‌كان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ده‌ستڕێژی له په‌ناگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن كرا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
له قلا‌بان قوله‌یه‌كی سه‌ربازی ڕووخێنرا
ڕۆژی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٩ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١١:٤٥ له ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گردی مه‌یموون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له سه‌نگه‌ر، په‌ناگه و قوله‌كانی سه‌ر گرده‌كه درا. له‌م چالاكییه‌دا كابینه‌یه‌ك و قوله‌یه‌كی گه‌وره به‌ته‌واوی ڕووخێنران. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
له سێرت ٤ سه‌رباز كوژران
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٦ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل-ی سێرت به ژماره‌یه‌كی زۆری تیمه تایبه‌ته‌كان، جاش و كۆنترا(هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا)كانی له ده‌ڤه‌ری شه‌هید به‌رخوه‌دان، شه‌هدی جانخورت، ڕێڕه‌وی سۆریان، ده‌روازه‌ی عه‌گیدان، ده‌روازه‌ی چه‌په‌ر و دهستهسۆر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٨ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٧ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه بهفرهوانهكه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له ٢ قۆڵه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان به‌جێهێشت و هه‌ڵاتن. كۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له چالاكییه‌كه، هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دوژمن به‌بێ ئه‌نجام له ناوچه‌كه كشانه‌وه.
له به‌ستا گورز له یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه درا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا، ئێواره‌ی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٩ی ڕه‌زبه‌ر له مه‌یدانی ئیكیزجه-ی سه‌ر به شاری شرنا‌خ و شارۆچكه‌ی جزیر گورزیان له یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه دا كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له‌م چالاكییه‌دا گورزی تووند له سه‌ربازانی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٦ی ئابی ٢٠١٨‌دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٢١ی ئاب له ده‌وروبه‌ری گوندی لسهك-ی ناوچه‌ی ئهلباكی وان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ردا هه‌ڤاڵمان ئاندۆك (نائیم توركۆز) خۆی ڕاده‌ستی دوژمن كردووه. دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه كرا، ئاشكرابوو كه هه‌ڤاڵمان ئاندۆك خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی دوژمن نه‌كردووه، به‌ڵكو به دیل گیراوه. ئێمه ئه‌مه ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
s.m