له گه‌ڤه‌ر چالاكی، له وان ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕ ڕوویدا
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، شه‌ڕی وان و بۆردومانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، شه‌ڕی وان و بۆردومانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، شه‌ڕی وان و بۆردومان كردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
چالاكی له گه‌ڤه‌ر
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٠:٣٠، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی شه‌هید غه‌فووری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی گردی شه‌هید دیره‌ن-ی كرد.
ئۆپه‌راسیۆن له چارچه‌لا
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ له ده‌وروبه‌ری گردی مه‌جلیس له ناوچه‌ی چارچه‌لای سه‌ر به شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر له جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
له وان شه‌ڕ ڕوویدا
هێزه‌كانی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ له ده‌وروبه‌ری گوندی خه‌نجه‌لۆس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لباك-ی وان به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌نێوان سوپای توركیای داگیركه‌ر و هێزه‌كانمان شه‌ڕ ڕوویدا. شه‌ڕه‌كه هه‌تا به‌یانیی ١٥ی ئاب به‌رده‌وام بوو و زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. هه‌ڤاڵمان ڕزگار كه له شه‌ڕدا دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد، شه‌هید بوو. هه‌ڤاڵمان ئاراس (ڕه‌مه‌زان قۆرقماز)یش به دیل كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی دوژمن.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هید:
ناسناو: ڕزگار مامه‌دی
ناو و پاشناو: یڵماز پۆڵات
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: فه‌یفووره - كینیاس
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠١٨ - وان
بۆردومان له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ له‌نێوان كاتژمێر ١١:٢٠ و ١٢ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان، گردی شه‌كیف، دۆڵه‌كانی شێخ زاده و ئارێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكوركیان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
s.m