لە ئاڤاشین، خواکورک و چەلێ ٦ داگیرکەر کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین، خواکورک و چەلێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ داگیرکەر کوژران.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین، خواکورک و چەلێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ داگیرکەر کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدران. لەم چوارچێوەیەدا"
٢٢ی ئایار هێزەکانمان کاتژمێر ١٧:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سەربازانی داگیرکەر لەسەر گردی تەپێ خودێ ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا . لە چالاکیەکەدا ٢ سەرباز کوژران.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٨:١٠ هێزەکانمان یەژاستار لە هەرێمی خواکورک لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی لێلیکان چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردەکەدا، سەنگەرەکان بە تەواوی لەناوبران و ٤ سەرباز کوژران. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا بە فڕۆکەکانی شەڕ هەرێمەکەیان بۆردومان کرد. بۆردومانە زیانی بۆ باخ و باخچەی دانیشتووانی هەرێمەکە هەبوو.
٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید باگەر چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەک سەربازە کوژراو و بریندارەکان دوژمن نەزانرا.
٢٣ی گوڵان فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
کاتژمێر ١٠:٣٠ گوندی گرە و ئیزانکەی هەرێمی گارە، کاتژمێر ١١:٣٠ گۆڕەپانی سنینێ هەرێمی خواکورک، کاتژمێر ١١:٤٠ گۆڕەپانی کانیسارکێ، ئەشکەفتی برینداران و کوروزاهرۆی هەرێمی زاپ و کاتژمێر ١٥:٣٠ گردی هاککاری هەرێمی مەتینا بۆردومان کران.
بۆردومانەکە زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند."
ف.ق