لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی خارپێتدا، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر کە ناوەندەکەی ناوچەی سیڤریجەی سەر بە خارپێت بوو، ٢٧ کەس لەو شارە گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٥ کەسیش بریندار بوون.

ئێوارەی رۆژی ٢٤ی کانونی دووهەم کاتژمێر ٢٠:٥٥ لە ناوچەی سیڤریجەی سەر بە شاری خارپێت بە  گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر بوومەلەرزەیەک روویدا. بوومەلەرزەکە لە مەلەتی، دەرسیم، ئامەد، مێردین، ئێلح، شرنەخ، چەولک و سەمسوریش هەستی پێکرا.

بە پێی لێدوانێکی ژووی پزیشکانی شاری خارپێت، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا کە بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر روویداوە،  لەو شارە ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٢٥ کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و رێکخراوەکانی رایانگەیاندبوو، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا لە خارپێت ٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندارن.

هەروەها چەتین ئۆکتای کالدرم پارێزگاری خارپێتیش لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو کە ٢٢٥ کەس بریندارن کە باری تەندروستی دوانیان ناجێگیرە.

ز.ش