لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا لە شرنەخ ٣ داگیرکەر کوژران

گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هەزەخی سەر بە شرنەخ لە دژی یەکینەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامداو ٣ پلەداری سەربازی کوژرانت و ٩ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لەم بارەیەوەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوەو چەند زانیارییەکی تێدا ئاشکرا کرد:

"لە هەزەخ ٣ سەرباز کوژران"

لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهدید رزگار گەڤەر هێزەکانمان لە ٩ی کانونی یەکەم لە ناوچەی شەهید بۆتانی سەر بە هەزەخی شاری شرنەخ لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر بە تاکتیکی سابۆتاژ چالاکییەکیان ئەنجامدا و گورزێکی کوشندە لە دوژمن درا و لە ئەنجامدا ٣ پلەداری سەربازی کوژران و ٩ سەربازی دیکەش بە قوڕسی بریندار بوون. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدابوو بە سەلامەتی گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان."

هێرش کرایە سەر سەنگەر و بارەگای دوژمن

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەر و شەهید رۆنا هێزەکانمان لە ١٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گردی شەهید دەروێش-ی سەر بە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا و گورزێکی کوشتنە لە سەنگەرو بارەگای دوژمن درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانراوە چەند سەربازی دوژمن کوژراون و بریندار بوون. دوای چالاکییەکەش سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بۆردومان کرد. یەکینەکەمان دوای چالاکییەکە بە سەلامەتی گەڕایەوە بارەگای خۆی.

لە چوراچێوەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردۆمان کرا.

١١ی کانونی یەکەم فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ناوچەی شەهید شەرەف و سنین-ی سەر بە خواکورکیان بۆردومان کرد.

١٢ی کانونی یەکەمیش فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی تەپەی سووری هەرێمی ئاڤاشین و ئەشکەوتی بریندار-ی سەر بە هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە

ناسنامەی ٣ گەریلای شەهید ئاشکرا بوو

لە لێدوانێکدا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا رامانگەیاندبوو کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان دێرکی شاخی مازی –ی مێردین و وێرانشار-ی روحا ئۆڕاسیۆنێکی دەست پێ کردبوو. هێزەکانمان لەدژی ئەو ئۆپڕاسیۆنەکە چالاکیان ئەنجام دابوو، لە ئەنجامد ١٤ پۆلیسی هێزە تایبەت کوژرابوون. هەروەها لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ لە هەڤاڵانمان بە گیانێکی قارەمانانە شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو ٣ هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

ازناو: ئێریش قۆسەر

ناوی تەواو: حیکمەت ئەرەن

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک:خەزال – محمد بەشیر

بەروار و شوێنی شەهید بوون: مێردین – ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩

****

نازناو: حەمزە تۆڵهلدان

ناوی تەواو:موستافا ئاکش

شوێنی لەدایکبوون:روحا

ناوی دایک و باوک: زەرگا - سیامەند

بەروار و شوێنی شەهید بوون: مێردین – ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩

****

نازناو: شەرڤان قەرەجداغ

ناوی تەواو: عەلی دەرین

شوێنی لەدایکبوون:روجا

ناوی دایک و باوک: گوڵبەیاز - سەیدۆ

بەروار و شوێنی شەهید بوون: مێردین – ٢٠ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩

هەڤاڵانمان ئێریش و حەمزەو شەڕڤان لە دژی قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کات و بەرواری جیاوازدا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون. هەڤاڵانمان لەو ساتەوەی بەشداری ریزەکانمان بوون، بە گیانێکی فیداکارانە خەباتیان کردووە. هەڤاڵانمان بەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە دایان، بوون بە قارەمان و ملیتانی رێبەر ئاپۆ. هەڤاڵانمان لە دژی دوژمن بە بێ وەستان تێکۆشانیان کرد و لە ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای تورکی داگیرکەردا، گورزی کوشندەیان لە دوژمندا و چوونە ریزی شەهیدە نەمرەکان.

هەرسێ هەڤاڵامان ئێریش و هەمزەو شەڕڤان بە رێزەوە یاد دەکەینەوەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وەڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. هەروەها بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی هەڤاڵانمان بە سەربەرزییەوە بەشەکاوەیی دەهێلینەوە.

هەڤاڵمان چەکدا بلیجان لە لایەن دوژمنەوە بەدیل گیراوە

لە لێکدوانێکدا لە ٣١ی تشرینی یەکەم رامانگەیاندبوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شیفرەز-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە نێوان هێزەکانی ئێمەو داگیرکەراندا شەڕو پێکدادان روویدابوو، ناسنامەی ٣ گەریلاشمان ئاشکرا کردبوو کە لەو شەڕەدا شەهید ببون. هەڤالمان چەکدار بلیجان (میکائیل ئۆزدینچ) شەهید نەبووە، بەڵکو لە لایەن دوژمنەوە بەدیل گیراوە. "

ز.ش