لە خواکورک ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران

لە ئەنجامی چالاکی گەریلا لە هەرێمی خوا کورک-ی باشوری کوردستان لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ تەمووز/ ٢٧و٢٨ی پووشپەڕدا بە لانی کەم ١٠ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیای کوژراون یان بریندار بوون.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، لە ڕۆژەکانی  ١٨ و١٩تەمموز/٢٧و٢٨ی پووشپەڕدا کاتێک سوپای تورکیای داگیرکەر هەوڵی ئەوەیدا کە سەربازەکانی خۆی لە سەرگردی هەلیکۆپتەر-ی خواکورک جێگیر بکات. گەریلاکانی هەپەگەو  یەژاستار ئەو هێزانەیان کردەئامانج و ئەنجامدا شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە.

لە گەردی شەهید بێرتان شەر هاتە ئاراوە

بە گوێرەی زانیاریەکان،  لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا بەلانی کەم١٠ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە  دەربارەی ئەو شەڕە تاکو ئیستا هێچ لێدوانێکی بڵاو نەکردۆتەوە.

ک-ش