لە شتوتگارت داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانکرا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، بە بۆنەی '١٧-٣١'ی ئایار هەفتەی تێکۆشانی لەدژی بێسەروشوێنە دەستگیرکراوە نێونەتەوەییەکان چالاکی ئەندامدرا و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانکرا.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، بە بۆنەی '١٧-٣١'ی ئایار هەفتەی تێکۆشانی لەدژی بێسەروشوێنە دەستگیرکراوە نێونەتەوەییەکان چالاکی ئەندامدرا و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانکرا.
لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی نێونەتەوەیی لەدژی بێسەروشوێنە دەستگیرکراوەکان، دایکانی شەممە لە شتوتگارت چالاکیان ئەنجامدا. چالاکوانانی دەزگای یەنی کادن، ئادەکەهە، لینک کریسڤەرباند شتوتگارت، سەکەبە، ئاگیف و زوسامین کیمپفینین بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
لە چالاکیەکەدا پانکارت و وێنە لەبارەی کەسە بێسەروشوێنەکان بەرزکرانەوە. دواتر لەسەر ناوی دایکانی شەرمە بڵاوکراوەیەک بە ناوی ئەڵمانی خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا تێکۆشان و بەرخۆدان ٢٥ ساڵی دایکان بۆ بێسەروشوێنەکان لە کوردستان و تورکیا بەرز لەقەڵەمدرا.
هەروەها داوا لە هەموو کەسێک و دەزگاکان کرا کە خاوەنداری لە بێسەروشوێنەکان بکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارکەنا بکەن. هەروەها ئەو خرایەڕوو، پیویستە چارەنووسی کەسانی بێسەروشوێن ئاشکرا بکرێت و بەرپرسیارەکان سزا بدرێن.
چالاکوانان بە ماسک و دەستکێش و ڕەچاوکردنی ماوەی نێوانیان ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان جێبەجێ کرد. چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی پشتگیری ئینتەرناسیۆناڵ' کۆتایی هات.
ف.ق