لەئامەد لەکاتی هەڵکووتانە سەرمالێکدا کەسێک کوژرا

پۆلیسی تورک لەناوچەی باگلەری ئامەد هەڵیکووتایە سەرمالێک. لەئەنجامدا شەڕهاتەئاراوە و کەسێک کوژرا و ئەندامێکی تیمی تایبەت برینداربوو.

لەگەڕەکی کاراجداغی ناوچەی باگلەری ئامەد پۆلیسی تورک هەڵیکووتایە سەر مالێک و لەئەنجامدا شەڕهاتەئاراوە. ڕاگەیەنرا کە لەوشەڕدا کەسێک کوژراوە وئەندامێکی تیمی تایبەتی پۆلیسی تورک-یش برینداربووە.

لەوهێرشەدا خاوەن ماڵەکەو ٢کەسی تر دەستگیرکراون.

ک-ش