نووسەری فەرەنسی 'لەبرووژاخ' باسی ڕۆژئاوا دەکات

ڕۆژنامەوانی فەرەنسی لەبرووژاخ دوای کارێکی ٥ ساڵە، کتێبەکەی خۆی بەناوی" تێگەییشتن لە ڕۆژئاوا لەناوشەڕی ناوخۆیی سووریادا" ئامدەکرد. لەبرووژاخ دەڵێت، ئامانجی من لەوکتێبە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی ڕۆژئاوایە.

ڕۆژنامەوانی فەرەنسی ڕافائیل لەبرووژاخ دەربارەی ڕۆژئاوا و پرۆژەی ڕۆژئاوا کتێبێکی نووسیوە. کتێبی" تێگەییشتن لەڕۆژئاوا لە ناوشەڕی ناوخۆیی سووریا" ماووەیەکە کە بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەوانە گەنجەکە کە بەڕێک وپێکی سەردانی هەرێمی کۆبانی کردووە و لەناوگەلدا ماوەتەوە، لەسەرئەزموونی نەتەوەیی دیموکراتیک، چاودێرییەکانی خۆی، مەترسییەکان، کەموکۆڕییەکان وپرۆژەی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

لەبرووژاخ ئەزموونی ٥ساڵی خۆی لەسەرلایەنی سەربازی، سیاسی، ئابووری، هزری و ژئۆپۆلێتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە ، نووسەری کتێبەکە وتی، " من هەوڵی ئەوەمدا تێبگەم کە لەژێرسێبەری ئەم شەڕە چی دەشارنەوە. دواترمن دەستم بە لێکۆڵینەوەکرد ولەئەنجامدا من کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکم ناسی"

لەبرووژاخ کە دوای چەندین جارسەردانی هەرێمەکە هەوڵی دا لە راستییەکان تێبگات و ڕای گشتیشی لێ تێبگەێنێت، دەستی کرد بە نووسینی کتێبەکەی. لەبرووژاخ دەڵێت کە ئەو شۆڕشە یەکسان، فمێنیست، ئیکۆلۆژیک ودیموکراتیکە کە لەناودیکتاتۆریەتێکی هەرە سەختدا بەڕەنگ و شێوزی ڕەسەنی خۆی دەرکەوتووە، دەتوانێت گۆڕانکاری بەسەرتێڕوانینی سیاسی دواکەوتووانەی هەموو جیهان بهێنێت.

 لەبرووژاخ ئاماژەی کرد بە هەندێک زانیاری کەم وهەڵە کە لەسەرهەرێمەکە بڵاودەکرایەوە و دەربارەی هۆکاری بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی وتی، " هەنێ خۆیان ناودەنا' شارەزا' دەربارەی ڕۆژئاوا شتی هەڵەیان دەوت. دەبوایە کە ڕاستییەکان بوترێت. ئامانجی کتێبەکەش ئاشکراکردنی راستیییەکانە."

ڕۆژئاوا دەرفەتەکانی قۆستەوە

لەبرووژاخ باسی ئەوەی کرد کە لە ڕۆژئاوا لەلایەکەوە بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی کورد پرۆژەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەشەی سەند، لەلایەکی دیکەوە لەگەل گەلانی دیکە تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجامدرا. لەبرووژاخ دەربارەی ڕێکەوتنی کورد لەگەل زلهێزەکاندا وتی،' کۆبونەوەی بەرژەوەندییەکان' و چەند نموونەیەکی هێنایەوە: ڕۆژئاو کەڵکی لە دەرفەتەکان وەرگرت، ئەو چەکانەی کە بۆشەڕی داعش پێی درا بۆچی ڕەتی بکاتەوە؟ ئەگەر فەرەنسا لەدەرەوەی فاشیستەکان چەکی بددایەتە سوپا کۆمارییەکان، ئەوا هەمووکەسێک دەیانوت کە لەسەربەرژەوەندی لەدەوری یەک کۆبوونەتەوە و کارێکی باشە. گرینگ ئەوەیە کە ڕۆژئاوا لەسەرخەتی کۆمەڵگەی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک لانادات."

ئاشتی و دیموکراسی بۆ گەلی هەرێمەکە بە پرۆژەی ڕۆژئاوا پێک دێت

لەبرووژاخ وتی، ئەگەرباسی دیموکراسی و ئاشتئ بۆ گەلی هەرێمەکە بکرێت، ڕۆژهەڵاتی ناوین  هەرە زۆر پیویستی بە پرۆژەکەی ڕۆژئاوا هەیە. پیویستە کە ڕۆژئاوا لە ناوکاروباری سەرەکی هەموو ڕێکخستنە نێونەتەوەییەکان کە لەبواری مافی مرۆڤدا چالاکن جێگەی خۆی بگرێت.

 

لە کۆمەڵگەی رۆژئاوادا ئەم پرۆژەیە سەرنجی کێی بۆلای خۆیدا ڕادەکێشێت؟

لەسەرئەم پرسیارە لەبرووژاخ دەستنیشانی کرد کە لە ڕیزی یەکەمدا کۆمەڵگەیە.

لەبرووژاخ باسی لە تێکۆشانی کۆمەڵەی مەدەنی لەدژی دەوڵەت نەتەوە کرد. زۆرگرینگە کە هەموو هێزە پێشکەوتووەکان لە پێشکەوتنی مادی ڕۆژئاوا بەشداربن وتێڕوانینی خۆیان بدەن.

بابەتی: هاوسەرۆکایەتی، خۆسەری دیموکراتیک هاوسەنگییەکی باشی لە نێو کۆمەڵگە وئیکۆلۆژی و دەوڵەت دروست کردووە."

کێشەی دیموکراتیک لە فەرنسا زۆرترە هەتاکو ڕۆژئاوا

لوبروژاخ وتی، بە پێی ڕۆژئاوا لەنیو کۆمەڵگەی فەرانسەدا کێشەی دیموکراتیک زۆرتر: " دەمەوێت ئەوە بێژم: لەناو کۆمەڵگەی فەرانسە و رێکخستنە سیاسییەکانی فەرانسەدا، لە ڕۆژئاوا زۆرترکێشەی دیموکراتیکیان هەیە. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٣دا ڕێگە بۆ تێکهەڵچونیک خۆش بوو. بەڵام هەتاکۆتایی بێ ئەوەی کە دڵۆپێک خوێن بڕژێت، پیشی لێگیرا. ئەگەر ئەوشتە لە فەرانسا روویبدایە سەرەڕای دەسەلاتێکی چەپگەریش ، ئەوا بەساڵان سزای ئەوکەسانە بدرایەت. لە فەرانسا لە کاتی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا لەڕۆژئاو زۆرتر خەڵک برینداردەبن. بەلام دیسان مرۆڤ دەبێت دۆخەکە مەترسیدا سەیربکات. لە سووریا توندووتیژی زۆرتردەبێت. لە ناو دۆخی شەڕی ناوخۆیی سووریادا لە رۆژئاوا ڕێزلە مرۆڤەکان دەگیردرێت."

مەترسی کۆمەڵکوژیی هەیە

بێ گومان ئاستەنگی هەرە گەورە لە پیش ئەو پرۆژەیە، دەوڵەتی تورکیایە. لەبرووژاخ ئاماژەی بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا وداعش وگروپە جیهادییەکان کرد .

لەبرووژاخ دەربارەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر ڕۆژئاوا وکورد وتی، " بە ئاشکرا دەیهەوێت پێش لە پێشکەوتنی کورد بگرێت، گەل بسڕێتەوەو و ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژیی بکاتەوە. مەترسییەکی گەورە بەقەد کۆمەڵکوژییەکەی ئەرمەنییەکان لە ئارادایە."

ک-ش