نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەد کرد
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەد کرد بەهۆی سەرکەوتنی چالاکییەکەیان لە ١١ی حوزیرانی ٢٠١٩ / ٢١ی جۆزەردان لەسەر رێگەی بازید- ئیدر.
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی سەرحەد کرد بەهۆی سەرکەوتنی چالاکییەکەیان لە ١١ی حوزیرانی ٢٠١٩ / ٢١ی جۆزەردان لەسەر رێگەی بازید- ئیدر.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG) پیرۆزبایی سەرکەوتنی چالاکییەکان لە فەرماندەیى ئەیالەتی سەرحەد کرد.
راگەیاندراوی فەرماندەیی نەپەگە بۆ پیرۆربایى چالاکییەکەى ئەیالەتى سەرحەد
"لە زستانەوە هێزەکانی ئێوە لە ئەیالەتەکەدا بە ئەنجامدانی چالاکیی گرنگ و جۆراجۆر وەڵامی دوژمن دەدەنەوە. ئەمەش زۆر واتادار و هێژایە.
بە تایبەتی چالاکیی ئەم دواییە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢١ی جۆزەردان لەسەر رێگەی بازید- ئیدر، لە چالاکییەکەدا بۆسەیەکتان بۆ هێزەکانی دوژمن دانا و گورزی قورستان لە دوژمن دا. ئاشکرایە کە چالاکییەکی سەرکەوتوو ئەنجام دراوە.
دەتوانرێت چالاکییەکە بۆ ئەیالەتەکان وەکو هەڵمەتێک ببینرێت، بۆیە هەموو ئەو هەڤاڵانەی بەشداری چالاکییەکە بوون و هاوڕێیانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH)، کە بەشداریی چالاکییەکەیان کردووە، بەهۆی هەوڵە سەرکەوتوەکانیانەوە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەیان لێ دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئێمە لەوە دڵنیاین ئێوە بە تاکتیکی بۆسەدانان، کە تاکتیکێکی بنەڕەتیی سەردەمی نوێیە، شارەزایانە و وەستایانە و بە رێبازی ئەنجامگیر لە داهاتووشدا بەکاری دەهێنن و سووردی لێوەردەگرن و لەوەشدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لە کەسایەتیی فەرماندەیی ئێوەدا سڵاو لە هەموو هێزەکانی ئەیالەتی سەرحەد دەکەین و بە هەستی شۆڕشگێڕییەوە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
ر.م