هه‌په‌گه: له باشووری كوردستان ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه ٢ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له باشووری كوردستان كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه ٢ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا له باشووری كوردستان كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٩ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٦:٢٠ له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی بایراك چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا كه گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا، ٢ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.»
درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانی گه‌ریلا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی مه‌هسه‌ره‌ت-یان دا
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٧ی به‌یانی، له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ناوچه‌ی مه‌هسه‌ره‌ت-ی سه‌ر به مێردین چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا كه گورز له بینای ئاسایش درا، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه له ناوچه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی هات و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه كشانه‌وه.
به‌هۆی بۆمباران له سنووری گه‌ڤه‌ر ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٧ی ئاب\٢٦ی گه‌لاوێژ له ده‌وروبه‌ری گوندی موشانی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ به چڕی بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گوندی موشان-یان كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه شه‌هید بوون، دواتر بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له سێرت ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
شه‌وی ١ی ئاب\٢٦ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل-ی سێرت یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، ڕووبه‌ڕووی سوپای توركیای داگیركه‌ر بوونه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه نه‌یانتوانی له دژی هێزه‌كانمان شه‌ڕ بكه‌ن، به كۆپته‌ر، ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. له دوای بۆمبارانه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له ناوچه‌كه دابه‌زین. ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانمان و یه‌كینه‌كانی دوژمن هاته ئاراوه، هه‌تا به‌یانیی ١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ به‌رده‌وام بوو. له شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی دوژمن كوژران. هاوڕێیانی ئێمه باوه‌ڕ و حه‌قی كه قاره‌مانانه له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها هاوڕێمان ئاراس كه به سه‌ختی بریندار بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن، بۆمبه‌كه‌ی خۆی به خۆیدا ته‌قانده‌وه و شه‌هید بوو.زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ر سێ هه‌ڤاڵمان كه شه‌هید بوون، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m