هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ ژنه‌گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه یادی دوو ژنه‌گه‌ریلای كرده‌وه كه له كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له قه‌ندیل شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه یادی دوو ژنه‌گه‌ریلای كرده‌وه كه له كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له قه‌ندیل شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، «پێشتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكماندا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو كه ڕێكه‌وتی ٢٨ی ئایار له ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی قه‌ندیل-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا دوو هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: ئاریانا بۆتان |
ناسناو: ڕووكه‌ن گۆیی |
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «هاوڕێیانمان ئاریانا و ڕووكه‌ن له دژی زه‌خت و هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد له كاتی جیاوازدا هاتوونه‌ته ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. هه‌ردوو هه‌ڤاڵی ژن له‌و شوێنانه‌ی لێی ماونه‌ته‌وه به ڕه‌نجده‌ری و په‌یوه‌ستبوونیان به بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ناسرێنه‌وه. به‌گوێره‌ی ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازاد-ی ڕێبه‌رایه‌تی خۆیان پێشخستووه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه. هه‌ردوو هه‌ڤاڵ له دژی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له تێكۆشانێكی گه‌وره‌دا بوون.
ئێمه به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاڵای ئازادی به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین كه هاوڕێیانی ئێمه هه‌ڵیانگرتووه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای هاوڕێیانی شه‌هید و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كورد ده‌كه‌ین.»
s.m