هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٦ شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ عوسمانیه‌ شه‌هید بوون

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له‌ عوسمانیه‌ شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌ ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له‌ عوسمانیه‌ شه‌هید بوون.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

«له‌ ناوچه‌ی شاراپپناری سه‌ر به‌ عوسمانیه‌، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ گه‌ریلاكانمان پچڕابوو. له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان شه‌هید بوون. ئێمه‌ ناسنامه‌ی ٦ هه‌ڤاڵی خۆمان كه‌ ڕوون بووه‌ته‌وه‌، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین:

ناسناو: عه‌گید ئیده‌گی
ناو و پاشناو: ئیبراهیم دوورگون
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: شوكریه‌ - حه‌سه‌ن
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

ناسناو: عه‌لی ئامه‌د
ناو و پاشناو: مه‌تین ئایسه‌ل
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك و باوك: زه‌رنیشان - ساڵح
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

ناسناو: داغستان ده‌مهات
ناو و پاشناو: لوقمان به‌یدۆغان
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: ئه‌دیبه‌ - عیسمه‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

ناسناو: ده‌روێش ڕۆنی
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د چوكورلو
شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین
ناوی دایك و باوك: قودره‌ت - عوسمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

ناسناو: كاركه‌ر تۆلهلدان
ناو و پاشناو: عومه‌ر چه‌ڤیك
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: نازیمه‌ - ماكسووت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

ناسناو: سه‌رده‌م وه‌ڵات
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د سدیق یاكار
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌مسوور
ناوی دایك و باوك: عالیه‌ - یوسوف
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - عوسمانیه‌

هه‌ر هه‌ڤاڵێكی شه‌هیدی ئێمه‌، به‌ دڵ و گیان هاتووه‌ته‌ نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان و بوونه‌ته‌‌ خاوه‌نی ڕه‌نجێكی گرینگ. هه‌تا كۆتایی خاوه‌نداره‌تی له‌و میراتی ئازادییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وان بۆیان جێهێشتووین. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان كه‌ خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدانمانه‌، هه‌تا كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌مان تێبكۆشین.»

s.m