هەسەدە ئەنجامی شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد

هەسەدە ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا ئاشکرا کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە ئەنجامی شەڕ و چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

هەسەدە ڕایگەیاند لەوماوەیەدا ٢ چەتە کوژران و باسی لەوەش کرد کە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە هێرشەکانیان بۆ بەرفراوانکردنی داگیرکارییەکانیان بەردەوامن و بەم شێوەیە باسی لە ووردەکاریی شەڕ و چالاکییەکانیان کرد:

بەرەی ئەبوراسێن

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس هێرشی گوندەکانی ئوم سەیفایان کرد.

بەرەی تەل تەمر

سوپای داگیرکەر و چەتەکان، بە چەکی قورس و بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی چاودێری، هێرشی گوندی ڕەیحانییەییان کرد و لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤاناندا شەڕ ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامەکەی ڕوون نییە.

بەرەی عەین عیسا

لە دەوروبەری ڕێگەی نێودەوڵەتیی M4، لە گوندەکانی تروازی و ئەبو سیرا، سوپای داگیرکەر و چەتەکان بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی، لە هێرشەکانیان بۆ فراوانکردنی داگیرکارییەکانیان بەردەوامن. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان شەڕ ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامە کە ئاشکرا نەبوو.

لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان، بە گشتی ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران.

هەروەها هەڤاڵێکمان دوای ئەوەی قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو و ٩ هەڤالی دیکەشمان بریندار بوون".